پرسە و سەرەخۆشی
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە بەناوی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی كوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (یوسف حمد حمد) کارمەندی تەندروستی لە بنکەی تەندروستی دارەتوو لە شاری ھەولێر دەکەین، کە بەداخەوە بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 كۆچی دوایی کرد. خوالێخۆشبوو دڵسۆزانە خزمەتی بواری تەندروستی و هاوڵاتیانی کردووە. داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت. انا لله و انا الیه راجعون.. سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان/ ده‌سته‌ى باڵا 2020/11/7
ژماره‌ی بینین:
83
به‌روار:
07/11/2020
بیروڕاکان