پرسەنامە
به‌داخه‌وه‌ ھەواڵی کۆچی دوایی كارمەندی تەندروستی (ریبوار زاهیر غفوری) کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی هەولێر بەھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا پێگەیشت . بۆیە به‌ناوى ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ و سه‌رجه‌م هاوپیشه‌كانى ده‌كه‌ین و له‌ خوای گەورە ده‌پارێینه‌وه‌ كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتى به‌رینى شاد بكات و سه‌بووریش به‌ خانه‌واده‌كه‌ى بدات .. انا لله و انا الیه راجعون.. سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان/ ده‌سته‌ى باڵا 2020/11/13
ژماره‌ی بینین:
76
به‌روار:
14/11/2020
بیروڕاکان