
به‌مه‌به‌ستى نرخاندن و رێزلینان له رۆلی كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستان ئه‌مڕۆ 2021/1/19 خاتوو (ئه‌ڤین هرۆرى) به‌رپرسی رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و شاندێكى ده‌سته، سه‌ردانى ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان (جه‌بار ره‌حیم) نه‌قیبى سه‌ندیكا و (عیسى خانۆ) جێگرى نه‌قیبى سه‌ندیكا و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵا پێشوازیان لێكرا.
له میانه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌دا ده‌سته‌ى رێكخراوه جه‌ماوه‌رى و پیشه‌ییه‌كان وێراى ده‌ستخۆشی و پشتیوانى خۆیان بۆ سه‌ندیكا وه رۆلى كارمه‌ندانى ته‌ندروستییان به‌رز نرخاند به‌تایبه‌تى له‌م قۆناغه‌ى ئه‌مڕۆدا كه ره‌وشی ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان روو به‌رووى په‌تاى جیهانى كۆڤید-19 بۆته‌وه.
پاشان له‌لایه‌ن نه‌قیب و جێگرى نه‌قیب به شێوه‌یه‌كى گشتى ره‌وشی كارى رێكخراوه‌ییان بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكاوه چه‌ندین خواست و داواكارى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى خرایه روو و جه‌خت له هه‌ماهه‌نگى كارى رێكخراوه‌یی كرایه‌وه بۆ داكۆكیكردن له مافه پیشه‌ییه‌كانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له بواره جیاجیاكاندا.