دكتۆر عه‌بدولفه‌تاح حه‌مه‌ڕه‌حیم هه‌ورامی: پێویسته كارمه‌ند ڕۆژانه له هه‌شت كاتژمێر زیاتر ده‌وام نه‌كات

دكتۆر عه‌بدولفه‌تاح حه‌مه‌ڕه‌حیم هه‌ورامی:
پێویسته كارمه‌ند ڕۆژانه له هه‌شت كاتژمێر زیاتر ده‌وام نه‌كات
-چاوپێكه‌وتن و فۆتۆ / ڕێواس عه‌بدوللا-
له‌م دیداره‌دا دكتۆر (عه‌بدولفه‌تاح حه‌مه ڕه‌حیم هه‌ورامی) مامۆستای سكوڵی پزیشكی زانكۆی سلێمانی باس له‌و كێشه‌و گرفتانه ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی كارمه‌ندی ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه له كاتی ئیش كردن‌دا وه كاریگه‌ری و چۆنێتی خۆپارستن ده‌خاته ڕوو.
ئێشك: ئه‌و كێشه‌و گرفتانه چین كه ڕووبه‌ڕووی كارمه‌ندی ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه له كاتی ئیش كردن‌دا؟
وه‌ڵام: به شێوه‌یه‌كی گشتی كارمه‌ندی ته‌ندروستی وه‌كو هه‌موو كه‌سێكی تر له شوێنی كاركردنیدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه توشی چه‌ند جۆرێ له مه‌ترسی ببێته‌وه، مه‌ترسی له شوێنی كارا به شێوه‌یه‌كی گشتی دابه‌ش ده‌بن بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌گونجێ مه‌ترسیه‌كه، مه‌ترسی (فیزیاوی بێت، كیمیاوی بێت، بایه‌لۆجی، ده‌روونی، كۆمه‌ڵایه‌تی، میكانیكی بێت) به‌ڵام ئه‌مه بۆ كارمه‌ندی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر قسه‌ی له سه‌ر بكه‌ین ده‌گونجێت توشی هه‌موویان بێت به‌ڵام كامیان زیاتر توشی ده‌بێت ئه‌و مه‌ترسیانه‌ن كه بایهلۆجین چونكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوێن ده‌كات له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا ده‌كات چونكه نه‌خۆش خۆی كارلێكی بایه‌لۆجیه له‌به‌ر ئه‌وه زیاتر چانسی هه‌یه ژیانی بكه‌وێته مه‌ترسی له ڕووی به‌ركه‌وتنی بهه مه‌ترسیه بایهلۆجیهكان له شێوه‌ی (به‌كتریا، ڤایرۆس، مشه‌خۆره‌كان) هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه بكه‌وێته ژێر فشاره ده‌رونیه‌كان به هۆی ئه‌و ده‌وامه ززۆرهی هه‌یه‌تی ئه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا ده‌كات وه توش بوون به فشاری خوێن، دڵه ڕوكێ، مانددو بوونی زۆر سه‌رئیشه، خه‌وزڕان وه توش بوون به چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی فیزیكیش بێت وه‌كو به پێوه وه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌وه گرفتی قاچ ئیشه‌ی بۆ دروست ده‌كات وه خوێن تیزانی خوێنهێنه‌ره‌كانی قاچ بێت وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی هه‌یه هه‌روه‌ها توشی هه‌ندێ مه‌ترسی بێت له به ئه‌نجامی مامه‌ڵه كردنی له‌گه‌ڵ شته تیژه‌كان ئیتر مقه‌ست بێت، چه‌قۆ بێت ، ده‌رزیه كه ئه‌وانیش مه‌ترسی بایه‌لۆجی زیاد ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها چانسی ئه‌وه‌شی هه‌یه هه‌ندێ جار ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ به‌ركه‌وتنی به‌و مادده كیمیاویانه‌ی به‌و ماددانه‌ی كه له ناو نه‌خۆشخانه‌كان به‌كار دێت به تایبه‌تی كه له شوێنێك كار بكات كه مادده‌ی كیمیاوی تێدا بێت چی گیراوه بێت، چی وه‌كو چاره‌سه‌ر بێت یان چانسه ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دووچاری هۆكاری فیزیاویهكان بێت بۆ نمهنه ئه‌و كارمه‌ندانه كه له به‌شی تیشك (ئهشیحه) كار ده‌كه‌ن.
ئێشك: كاریگه‌ری ئه‌و مه‌ترسیانه چین له سه‌ر كارمه‌ند كه باست كرد؟
وه‌ڵام: به‌گوێره‌ی جۆری مه‌ترسیه‌كه كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بایهلۆجه بێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه توشی نه‌خۆشی كورت خایه‌ن توند بێت یان نه‌خۆشی درێژخایه‌ن هێواش نه‌خۆشی كورت خایه‌ن وه‌كو سكچون یان په‌تا بێت وه درێ خایه‌ن ئه‌وانه‌ی هێواش گه‌شه ده‌كه‌ن وه‌كو (هه‌وكردنی ڤایرۆسی كهبهتی جۆری بی، هه‌وكردنی ڤایرۆسی كهبهتی جۆری سی، ڤایرۆسی ئیچ ئای ڤی كه نه‌خۆشی ئایدز) دروست ده‌كات وه هه‌وو جۆره‌كانی تر ئه‌گه‌ری هه‌یه توش بێت كه به هۆی وردبینه زینده‌وه‌ره‌وه توشه بێت چی به‌كتریایه وه‌چی مشه‌خۆری.
ئێشك: كارمه‌ندی ته‌ندروستی چۆن خۆیبپارێزێت له‌و كێشه‌و گرفتانه؟
وه‌ڵام: ئه‌وه به چه‌ند ئاستێك رێكبخرێت جارێ یه‌كه‌م ده‌بێت له ڕووی ئیداریه‌وه یاسای ئه‌و ده‌زگایه ڕێكی بخات كه كارمه‌ندی ته‌ندروستی ده‌وامی بۆ دیاری بكات، جۆری ئیشی بۆ دیاری بكات پێی بڵی چۆن ئیش ده‌كه‌ی چه‌ند كاتژمێرئیش ده‌كه‌ی وه كه ئیش ده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حاڵه‌تێكی له‌م جۆره‌دا ئه‌بێت چی به‌كاربێنیت وه كارمه‌ند ئه‌بێت ئه‌وه‌نده هۆشیاری به‌رز بێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشێكدا بكات كه یه‌كێك له نه‌خۆشیه گواستراوه‌كانی هه‌یه، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مادده‌ی كیمیاوی بكات، چۆن دوور بكه‌وێته‌وه له ستایله هه‌ڵه‌یه بكات كه له نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌یه له كوردستاندا هه‌یه كه كارمه‌ند بیست‌و چوار كاتژمێر ده‌وام ده‌كات بیرمان نه‌چێت كارمه‌ند مرۆڤه، مرۆڤ ئه‌بێت پشوو وه‌ربگرێت هیچ مرۆڤێك له دنیادا ناتوانێت بۆ ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر كار بكات به كوالێتی باش ئیش بكات له به‌ر ئه‌وه ئه‌بێت ڕۆژانه له هه‌شت كاتژمێر زیاتر ده‌وام نه‌كات وه پاك‌و خاوێنی خۆی ڕابگرێت.
ژماره‌ی بینین:
2922
بهروار:
03/06/2014