
له سه‌رانسه‌ری جیهاندا موبایل زۆر به خێرایی بڵاوبۆته‌وه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز كه ده‌گاته ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل زیاتر له نۆسه‌د ملیۆنه ، كه له (15%) ی دانیشتوانی جیهان ده‌گرێته‌وه.
به بێ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی موبایل هیچ تیشكێك بخه‌نه سه‌ر لایه‌نه ناباشهكانی و تا ئێستا هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنانی مۆبایل دا نه‌كراوه سه‌باره‌ت به لایه‌نه خراپه‌كانی ، چونكه ساڵانه چه‌نده‌ها بلیۆن دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت ، چه‌نده‌ها بلیۆن دۆلار ئه‌ده‌نه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی سوده‌كانی موبایل .
كاریگه‌ری موبایل له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ
1-له كاتی هاتنی تێل بۆ مۆبایل كۆمه‌ڵێك شه‌پۆلی موگناتیسی ده‌رده‌چن ئه‌م شه‌پۆلانه به ڕێژه‌ی له (40%) زۆر به خێرایی له لایه‌ن سه‌ر و ده‌ستمانه‌وه هه‌ڵده‌مژرێت .
2-موبایل ده‌توانێت ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی كه له ڕادیۆ ده‌رده‌چن زۆربه ئاسانی بگوازێته‌وه بۆ سه‌رمان ده جار زیاتر له شه‌پۆلی ئاسایی خۆی و بیگه‌یه‌نێته مێشكمان ، هه‌ر بۆیه كاتێك له ته‌نیشت ته‌له‌فزیۆن یان ڕادیۆ یان كۆمپیوته‌ر موبایلێك داده‌نێیت به هاتنی تێلێ بۆ ناو موبایله‌كه‌ت ده‌نگ و ڕه‌نگی ئامێره‌كان یه‌كسه‌ر ده‌گۆڕێن .
3-ئه‌و تیشكانه‌ی كه‌له موبایله‌وه ده‌رده‌چن كار ئه‌كاته سه‌ر پرۆتینی ناو خانه‌كانی له‌ش و ڕێڕه‌وی كار و فرمانه‌كانی ده‌گۆڕێت به‌هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ناو خانه‌كه به‌مه‌ش خانه‌كه ده‌ست به دابه‌ش بوون ده‌كات ، به تایبه‌تی خانه‌كانی مێشك و چاوو گوێ ، ئه‌م دابه‌ش بونه‌ش له خانه‌كاندا نزیك بونه‌وه‌یه له دروستكردنی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یى .
4-ئه‌م تیشك و شه‌پۆلانه هانده‌رێكی خێران بۆ گه‌شه‌كردنی خانه و شانه‌كانی له‌شی مرۆڤ ، به‌مه‌ش خانه‌كانی له‌ش كار‌و فرمانی خۆیان لێ تێك ده‌چێت و خێرا به‌ره‌و پیریه‌تی ده‌ڕۆن .
5-كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆلانه له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی زاوزێ به تایبه‌ت له نێردا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ( سپێرم) هه‌یه .
لێكۆڵینه‌وه زانستی یه‌كان
1-حكومه‌تی به‌ریتانی پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ بڵاوی كرده‌وه كه موبایل زیانی ته‌ندروستی زۆره به‌هۆی ئهوتیشكانهی له‌موبایله‌وه ده‌رئه‌چن ئه‌م تیشكانه ده‌بنه هۆی خێراكردنی گه‌شه‌ی ڕیشاڵه شانه‌كانی له‌شی مرۆڤ وكاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیش وكاره‌كانی مۆخی سهرههیه .
له‌یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هاتوه كه منداڵان زیاتر به‌پله‌ی یه‌كه‌م هێڵی مه‌ترسین بۆ زیانه‌كانی موبایل ، چونكه ئێسقانی سه‌ریان ناسكه‌و كۆئه‌ندامی ده‌ماریان به‌ته‌واوی گه‌شه‌ی نه‌كردوه وپێ نه‌گه‌یشتوه.
ئه‌و بڵاو كراوه كه حكومه‌تی به‌ریتانیا ساڵی پار بڵاوی كرده‌وه ئاماژه‌ی دا به به‌كار نه‌هێنانی موبایل له‌لایه‌ن منداڵانی ژێر ته‌مه‌نی شانزه‌ساڵ ته‌نها له كاتێكی زۆر پێویست دا نه‌بێت.
هه‌روه‌ها بڵاویان كرده‌وه كه شه‌پۆله كانی موبایل ده‌بنه هۆی ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی جیاواز له‌وانه: شت له‌بیر چونه‌وه, وگۆران خووڕه‌وشتی مرۆڤ وخهوزڕانی درێژخایه‌ن .
2-پسپۆری فنلندی(دریوز لیسینكی)پسپۆڕ له‌بواری تیشك دا, پاش چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ڵێت ئه‌و تیشكانه‌ی كه‌له موبایله‌وه ده رئهچن به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێك وپێكی پرۆتینی((فامنتین)).هه‌یه كه له ناو خانه‌كانی له‌شدایه.
پسپۆڕ لیسنكی له‌په‌خشی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی نه‌رویجی ((اناركو))بڵاوی كرده‌وه كه‌وا ئه‌م تیشكانه ئه‌توانن گۆڕانكاری بكه‌ن له‌كارو فرمانی خانه‌كانی له‌شدا ,ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌كارخستن و به‌دوای یه‌كدا هاتنی كارلێكی كیمیاوی له‌په‌یكه‌ری خانه‌دا, ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆدروست كردنی خانهگرێی ((شێرپه‌نجه))به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی مێشكدا .
3-توێژه‌ری ئه‌مریكی ((هینرلی))له‌زانكۆی واشنگن پسپۆرانی ئاگاداركرده‌وه له‌مه‌ترسی موبایل بۆسه‌ر منداڵان كه نابێت وه‌ك هۆكاری یاری پێكردن به‌كاری بهێنن چونكه خانه‌كانی مێشك له‌منداڵدا زۆربه‌خێرایی گه‌شه‌ده‌كه‌ن , وهشهپۆلی موگناتیسی موبایل شوێنه‌وارێكی زۆر خراپ له‌سه منداڵ به جێ ده‌هێڵێت, به‌ڵام دایكانی سك پڕ كه‌متر كۆرپه كانیان به‌رئه‌م مه‌ترسیه ده‌كه‌ون.
4-لێكۆ ڵینهوهكهی ((دیفید بومیرایا)) و تیمه زانستیه‌كه‌ی له‌زانكۆی (نوتنفهام) ی به‌ریتانیا هه‌ستان به پێدانی هه‌ندێك شه‌پۆلی كورتی هه‌مه‌جۆره‌ی موبایل بۆ جۆرێك له‌كرمی ناو زه‌وی بینیان كه‌ئه‌و شه‌پۆلانه گه‌شه‌ی كرمه‌كان به‌ڕێژه‌ی له صه‌دا پێنج((5%)) زیاد ده‌كات به به‌راورد كردنیان له‌گه‌ڵ كۆمه ڵێك له كرمی دیكه.ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌تیشكی موبایل ده‌توانێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر دابه‌ش بوون له‌خانه‌كاندا,ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ترسی هه‌یه بۆڕودانی شێر په‌نجه‌ى لیمفه‌گرێكانی مێشك.
هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی دكتۆر ((ئالان بریس)).به‌رپرسی به‌شی فیزیای سه‌نته‌ری ((برسیتول)) بۆگرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان , به‌بێ گومان و دوودلێ ده‌ڵێت : تیشكی ده‌رچوو له‌موبایله‌وه ده‌بێته هۆی زیادبوونی كارلێگه‌ری كیمیاویه‌كانی له‌ش وزیانێكی گه‌وره به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت .
5- هه‌روه‌ها تیمێكی لێكۆڵینه‌وه زانكۆی (ئایس) ده‌ڵێت ,ئه‌وانه‌ی زیاتر موبایل به‌كار ده‌هێنن زیاتر له‌به‌رده‌م توش بونن به‌شێرپه‌نجه‌ی چاو به‌سێ پله زیاتر له‌وانه‌ی كه كه‌متر موبایل به‌كارده‌هێنن.
6-لێكۆڵینه وه‌یه‌كی نوێ ی ئوسترالی كه‌دكتۆر ((هوكینج و ویستركان ))پێی هه‌ڵساون لهسهریهكێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر موبایلی به‌كار هێناوه بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌توشی تێك چوونی ده‌ماره‌كان و له‌ده‌ست دانی هه‌ستیاری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بووه.
به‌كۆی ده‌نگی زانایان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌وپه‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌ی كه‌زیاتر له‌ده(10)خولهك ده‌خایه‌نێت گۆڕانكاری بهسهرمێشكی مرۆڤ داده‌هێنێت, ئه‌مه‌ش به‌هۆی دابه‌ش بوونی خانه‌كانی ناومێشكهوه ده‌بێت ,كه‌به‌ره‌و دروست بوونی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی هه‌نگاو ده‌نێت.
تێك چوونی پڕۆتینی ناوخانهكانی له‌ش ئه‌نجامی به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ناوخانهكان دروست ده‌بێت كه به هۆی شه‌پۆله موگناتیسیه‌كانی موبایله‌وه دروست ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ستی پێ بكات.