بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی (د. کەنار فازڵ) وەکبەڕێوەبەری گشتی ھەماھەنگی و پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانان،شاندێکی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندان کە پێکھاتبوون لەھەریەک لە بەڕێزان( جەبار محمد رەحیم) نەقیبی سەندیکا و ( عیسیخانۆ) جێگری نەقیب و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی باڵا سەردانیوەزارەتی پلاندانیان کرد .
لەمیانەی ئەو سەردانەدا جەخت لەسەر ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوانسەندیکا و وەزارەتی پلاندانان کرایەوە و چەندین تەوەرەی گرینگسەبارەت بە دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ کارمەندانی تەندروستیخۆبەخش بۆ ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەت باس کرا، ھەروەکبەڕێوەبەری گشتی ھەماھەنگی و پەرەپێدان بەڵێنی ھەموو جۆرەھاوکاریەک بۆ سەندیکا دووپات کردەوە و جەخت کرایەوە کە ە رێگەیچەند پرۆژەیەکی پەرەپێدانەوە بتواندرێت لەگەڵ رێکخراوەکانی بواریتەندروستی پەیوەندیەکان رێکبخرێت تاوەکو پەرستاران و کارمەندانیتەندروستی خۆبەخش لێ ی سودمەند ببن.
