
سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان
پێناس: ڕێكخراوێكی پیشه‌یی ته‌ندروستی دیموكراسی, مرۆڤایه‌تی سه‌ربه خۆیه
دروشم: پیشه‌یی . زانیستی . مرۆڤایه‌تی
كورته‌یه‌كی میژووی: سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان درێژكراوه‌ی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی پیشه‌یی ته‌ندروستی كوردستان كه له 25/1/2009 له ئه‌نجامی یه‌كگرتنی هه‌ردوو سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان(سلێمانی) سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كان (هه‌ولێر) دورستبوو كه سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان له25-4-2000 له هۆڵی میدیا یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ست و ئه‌نجومه‌نی بالاَ و ئه‌نجومه‌نی گشتی پێكهێناو سه‌ندیكای كارمه‌ندان ته‌ندروستی كوردستان له 13-14/9/2000 یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له هۆڵی ڕاپه‌رینی سلێمانی به‌ست و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و سكرتاریه‌تی پیكهێنا وهه‌ر بۆیه دوای 9 ساڵ له دروستبوونی دوو سه‌ندیكا سه‌ره‌نجام یه‌كگرتنه‌وه ئه‌نجام دراو له 20/1/2011 كۆنفرانسی ناوچه‌ییه‌كان ئه‌نجامدرا بۆ ده‌ستنیشانكردنی (200)ئه‌ندامی كۆنگره‌ی دووه‌می سه‌ندیكا و(7) لیست به‌شداریان تێدا كرد وبریتی بوون له (لیستی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و لیستی ته‌ندروستكارانی یه‌كگرتوو ولیستی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سه‌رده‌م ولیستی ته‌ندروستكارانی كۆمه‌ڵ ولیستی ئاینده ولیستی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سه‌ربه‌خۆ ولیستی گه‌شه‌پێدانی زانستی ) پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كۆنفرانسه ناوچه‌ییه‌كان به‌چاودێری زیاتر له(30)له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌چوو كه رێژه‌ی به‌شداربوون 87%بوو لیستی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی توانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانبه‌ده‌ستبهێنێ و له11و12-1-2012 دووه‌مین كۆنگره‌ی سه‌ندیكاله هۆڵی میدیا _هه‌ولێربه‌سترا و ده‌سته‌ی بالاَی سه‌ندیكا پێكهێنرا و دواتر لقه‌كان و ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان پێكهێنرا ئه‌م سه‌ندیكایه‌پێكهاته‌ی ڕیكخراوه‌یی له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی بالاَ كه (12) كه‌سه‌و له كۆنگره‌دا هه‌ڵبژێردران و نه‌قیب كه ڕاسته‌وخۆ له كۆنگره‌له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه هه‌ڵبژێردرا پاشان له نێو ئه‌ندامانی كۆنفرانسی سنوری پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌ڵبژاردن بۆ لێپرسراوی لقه‌كان وده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌نجامدرا ,لقی پارێزگاكان له‌لێپرسراوی لق وجێگرو پێنچ ئه‌ندام پێكهاتووه ولقی ئیداره‌سه‌ربه‌خۆكان له‌لێپرسراوی لق وجێگروسێ ئه‌ندام پێكهاتووه وله‌سه‌رئاستی قه‌زاكانیش نوسینگه پێكهێنراوه وله‌شوێنه‌كانیی تر نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا پێكهێنراوه له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
ده‌سته‌ی باڵا:

هاوار حه‌سه‌ن قادر / لێپرسراوی كارگێڕی

عيسى خان‌و تاهير / جێگری نەقیب

جه‌بار محه‌مه‌د ڕه‌حیم / نەقیب

هيمن محمد ياسين / لێپرسراوی ئامار

شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د محمد / لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن باڵا

ئيبراهيم اسلام محمد / لێپرسراوی دارایی

بهاءالدین محمد / ئەندامی دەستەی باڵا

حه‌سه‌ن مه‌حمود حسین / لیژنه‌ی پسپۆریه‌كان

ئه‌نوه‌ر عه‌لی ساڵح / لێپرسراوی لیژنه‌كان

هادی فه‌ریق قاره‌مان / ئەندامی دەستەی باڵا

عبدالرحمن حمد علی / لێپرسراوى په‌یوه‌ندیه‌كان
ئامانجه نیشتمانییه‌كان:
- سه‌ندیكا هاوشانی گه‌لانی عیراق كوردستان تیده‌كۆشیت بۆ به‌هێز كردنی سیسته‌می حوكمرانی دیموكراسی فیدرالی له عیراقدا
- خه‌بات ده‌كات بۆ جی به‌جی كردنی جارنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ
- به‌شداری و پشتیوانی گه‌لی كوردستان ده‌كات له پێناو به‌ده‌ستێهنانی مافی نیشتمانی و مه‌ده‌نیه‌كان
- به‌شداریكردنی له ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌كوردستان و پاراستنی ژینگه
- دژی هه‌مووی توند‌و تیژیه‌كین به‌رامبه‌ر به خێزان
- بایه‌خدان به ته‌ندروستی گشتی و خۆپارێزی
- بایه‌خدان به ته‌ندروستی مندالاَن به ساڵاجوان و خاوه‌ن پێداویستی یه تاببه‌ته‌كان
- به‌رز راگرتنی بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی و ئاینییه‌كان له كوردستان و عیراقی فیدرالدا
- قه‌ده‌غه‌كردنی كاری سیاسی له‌ناو سه‌ندیكادا
ئامانجه پیشه‌یه‌كان:
- داكۆكی كردن و ڕێزگرتن له كه‌سایه‌تی كارمه‌ندی ته‌ندروستی و بنبڕكردنی هه‌موو جۆره‌پێشیلكاریه‌ك له مافه‌كانیدا
- ده‌سته‌به‌ركردنی یاسایه‌كی هاوچه‌رخ له بواری پیشه‌یی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دا
- .هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی سیسته‌می ته‌ندروستی و هێنانه‌كایه‌ی‌سیسته‌مێكی هاوچه‌رخ و پێشكه‌وتو به‌جۆری ده‌سته‌به‌ر مافه‌كانی كارمه‌ندی ته‌ندروستی و هاوڵاتیان بكات
- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژیوی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له ڕێگه‌ی
- زیاد كردنی مووچه‌ی و ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت و جۆراجۆره‌كان
- دابین كردنی شوێنی نیشته‌جێبوون
- كاركردنی له رۆژانی هه‌ینی و پشووه‌كان و ده‌وامی زیاده به چه‌ند به‌رامبه‌ر بێت.
- لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ته‌نیا له ڕێگای به‌رپرسی به‌شه‌كه‌وه ده‌بێت له ناوه‌ندی كاره‌كه‌یدا.
- ڕێكخستنی كاری كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیدا.
- هاوبه‌شكردنی له ده‌سه‌ڵاته ئیداریه‌كاندا له‌ڕێگه‌ی:
- كردنه‌وه‌ی به‌ریوبه‌رایه‌تییه‌كی گشتی تایبه‌ت به‌كاروباری كارمه‌ندانی پیشه‌ی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
- به‌شداریپێكردنی توێژی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له پۆسته ئیداریه‌كان له وه‌زیرو بریكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوبه‌ر.
- كردنه‌وه‌ی دایانگه‌ی (24) ده‌مژمێری له ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان.
- دابینكردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی و كۆمه‌لایه‌تی بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.
- ده‌ستگیرۆیی كردنی كارمه‌ندانی ته‌ندورستی به‌هره‌مه‌ند له‌بواری زانستی خویندن‌دا.
- به‌شداریكردنی و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی نوێنه‌رایه‌تی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نه‌كانی (نیشتمانی .پاێزگاكان. شاره‌وانی).
- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی وپیشه‌یی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ڕێگه‌ی:
- فێركردنی به‌رده‌وام .
- كردنه‌وه‌ی كۆلیژی په‌رستاری ئێواران .
- كردنه‌وه‌ی كۆلیژی تایبه‌ت به‌پیشه ته‌ندروستیه‌كان .
- دابینكردنی كورسی خوێندن له‌كۆلیژه زانستیه ته‌ندروستیه‌كان .
- وه‌رگرتنی خویندكاران له‌به‌شه‌كانی په‌یمانگاكان به‌پێی پێویست و میلاك .
- هاوهه‌ڵویستی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه پیشه‌یبه‌كانی ناوه‌ندی ته‌ندروستی .
- یاسای پله به‌ندی كارمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌موار بكرێت .
- به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی كارمه‌ندان .
- دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی‌ته‌ندروستی ساڵانه دوای ده‌رچونیان به‌شێوه‌ی مه‌ركه‌زی هاوشێوه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی.