بە مەبەستی پەرەپێدانی ئاستی زانستی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی سەندیکا بۆ دابین کردنی کورسی خوێندنی پیشە تەندروستیەکان ئەمڕۆ 2021/11/22 شاندێکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کە پێکھاتبوون لە ھەریەک لە (جەبار محمد رەحیم) نەقیبی سەندیکا و (عیسی خانۆ) جێگری نەقیب و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی باڵا سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیان کرد و لە لایەن ( دکتۆر ئارام محمد قادر ) وەزیری خوێندنی باڵا پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت کرایەوە لەسەر ھەماھەنگی نێوانیان و ھەروەھا دابین کردنی کورسی ساڵانەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم بۆ پیشە تەندروستیەکان.
وەزیری خوێندنی باڵا بەڵێنیدا پاش ھەڵسەنگاندن و توێژینەوە لە داواکاریەکانی سەندیکا کار لەسەر جێبەجێکردنی دەکات.
بۆ زیاد کردنی کورسی خوێندن سەندیکای کارمەندان و وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆبوونەوە
