بەرواری ٢٠٢٣/٤/٢ لێپرسراوی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی هەڵەبجە ی شەهید (شیروان حمە صالح) وە جێگری لق(نێچیرڤان امین) بەئامادەبوونی جێگری بەڕێوەری گشتی بۆ کاروباری کارمەندان (سنور حامید) سەردانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجەی شەهید(د.ئازاد مصطفی قادر)یان کرد وە لەو سەردانەدا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێزیکرد لەپای ئەو هاوکاری و کارانەی کە کردویەتی بۆ کارمەندانی تەندروستی لە سنوورەکەدا ،لەو سەردانەدا باسی چەندین تەوەرو بابەت کرا کە کاری پێکەوەین و پێویستە لە داهاتودا بکرێن کە هەردولا هاوکاربن بۆ بەدیهێنانیان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە سنوورەکە و پێشکەوتنی بواری تەندروستی لە هەڵەبجەی شەهید کە هەروولایان هاوڕابوون بۆ جێبەجێکردنیان…
پاشان سەردانی بەڕێز (ئاراس حمەسعید)یان کرد وە پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەکرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری کارگێڕی لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و مناڵانی هەڵەبجە…
پاشان سەردانی هەریەک لە بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی کتوپری هەڵەبجە(د.سعدی رفعت) وە بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی هەڵەبجەی شەهید (رەئوف عبداللە) یان کرد وەسوپاس و پێزانینی لقیان ئاڕاستەکردن لە پای دڵسۆزیان بۆ کارەکەیان و هاوکاری کارمەندانی تەندروستی …
لقی هەڵەبجە سەندیکای کارمەندانی تەندروستی
٢٠٢٣/٤/٢
