شاندێکی سەندیکا سەردانی سەرۆکی نوێ ی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکان کرد

هەواڵ ٢٠٢٢/٠٥/١٨ ٤٢١

شاندێکی سەندیکا سەردانی سەرۆکی نوێ ی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکان کرد

ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٥/١٨ شاندێکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە (جەبار محمد رەحیم ) نەقیبی سەندیکا و (عیسی خانۆ)جێگری نەقیب و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی باڵا، سەردانی بەڕێز (فەھمی بورھان)یان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی دەست بەکاربوونی وەک سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم وە ھیوای سەرکەوتنیان لە ئەرکە تازەکەی بۆ ناوبراو خواست.

وێنەکان