وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەلایەتی
پالپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران/سەرۆكایەتی دیوان ژمارە (2193) لە ٢٠٢٣/٥/٢٩ و فەرمانی وەزاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە ژمارە (827) لە ٢٠٢٣/٦/١ ، رایدەگەیەنێن كە پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر (كارگێری) و بڕوانامەی (بەكالۆریوس) لە تایبەتمەندیەكانی (ددان، دەرمانساز، شیكاری ، یاسایی، ژمێریاری، دەرونی، كۆمەلایەتی، ئایتی، وەرزشی) و هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) بۆ پسپۆریەكانی (چارەسەری سروشتی، ئایتی، كارگێری، ژمێریاری، شیكاری) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ ناونیشانی (پیشەیی) و هەڵگرانی بروانامەی (ناوەندی) بۆ پیشەی (شوفێری، چاودێر) و بڕوانامەی (سەرەتایی) بۆ پیشەی (كارگوزار، شۆفێر). بۆ سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبوانی ماددەی هۆشبەر و كارتێكارە عەقلیەكان سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی ، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان (20 بۆ 40) ساڵ بێت و دانيشتووى شاری هەولێر بێت.
تێبینی / پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (5) رۆژ لە رێكەوتی ٢٠٢٣/٧/٣ تا ٢٠٢٣/٧/٧ .
لە ڕێگەی ئەم لینكەوە: https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSd71y8LIZWyc6sKZb2tdf7zD8wiYm3ZYJbBZ47SQbaGk5JEdA/viewform?usp=sharing
