شاندێكی سه‌ندیكا سه‌ردانى لقی چوار و مه‌كته‌بى رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانى كرد

هەواڵ ٢٠٢٢/٠٦/١٣ ٧٧٦

شاندێكی سه‌ندیكا سه‌ردانى لقی چوار و مه‌كته‌بى رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانى كرد

رۆژی 12حوزه‌یرانى2022 شاندێكی ده‌سته‌ی بالای سه‌ندیكای كارمه ندانی تەندروستی كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له (جه‌بار محمد ره‌حیم) نه‌قیبی سه‌ندیكا و (عیسى خانۆ) جێگری نه قیب و ئه ندامانی دةسته‌ی باڵای سه‌ندیكا بةجیا سه‌ردانی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد و له لایان هه ریه ك له (سه‌عید سه‌لیم ئاغا) لێپرسراوی لقی چوار و (جوتیار نوری) لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان پێشوازیان لێكرا.
له‌و سه‌ردانه دا هه ردوولا جه ختیان له سه‌ر هاوكاری و پشتیوانیان بۆسه‌ندیكا دووپات كرده‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنیان له كاری رێكخراویی خواست هه روه‌ك به ڵێنیان دا كه هه‌میشه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن تاوه‌كو سه‌ندیكای كارمه ندان كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه وتوو ئه نجام بدات .
له به‌رامبەردا نه‌قیبی سه ندیكا و جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەكردن لە به‌رانبەر پیشوازی گەرمیان و پشتیوانی و هاوكاری بەردەوامیان.