ئەمڕۆ ٢٠٢٥/١٢/١٨ شاندێکی دەستەی باڵای سەندیکا کەپێکهاتبوو لەبەرێزان نەقیبی سەندیکا (جەبار محمد ڕەحیم) وجێگری نەقیب (عیسا خانو تاهر) وئەندامانی دەستەی باڵا ودەستەی کارگێڕی لقی هەڵەبجەی سەندیکا بەشداربوون لەپرسەی خوالیخۆشبوو (شیروان حمە ساڵح)کە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٠٢٥/١٢/١٦بە نەخۆشیەکی کتوپڕ ماڵئاوای لەژیانکرد وپاشان شاندەکەی سەندیکا تاجەگوڵینەی ڕێزلینانیان لەسەر گڵکۆی کۆچکردوو دانا ولەووتەیەکدا نەقیبی سەندیکا پرسەودڵتەنگێ هاوڕی وهاوپیشەکانی بەخانەوادەی کۆچکردوو ڕاگەیاندو ووتی وژیانئاوای کاک( شیروان) خەسارەتێکی گەورەیە وکەلێنێکی مەزنە لەخەباتی سەندیکایی سنورەکە وهیوای خواست خودای گەورەو میهرەبان بەبەهەشتی بەرینی شادبکات وسەبوری وئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت وبەڵێنی سەندیکا بۆ درێژە پێدان بە ڕێبازی خزمەتکردن ودڵسۆزیەکەی کۆچکردوو بۆهاوڕێ وهاوپیشە وبنەماڵەکەی دووپاتکردەوە
