لەچوارچێوەی بەرنامەکانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بۆ بەدواداچوونی ئیش و کاری ڕێکخراوەیی و بەرنامەی بۆنەکانی ساڵڕۆژی جیهانی مامانی و پەرستاری و شێوازی وەرگرتنی پەرستاران لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ – ٢٠٢٧ وە چەند تەوەرێکی تری ساندیکایی ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٤/٢٨ لەهۆڵی هۆتێل هێڵز لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نەقیبی سەندیکا (جەبار موحەمەد ڕەحیم) و جێگری نەقیب (عیسا خانو تاهیر) و ئەندامانی دەستەی باڵا و لێپرسراوی لقەکانی سەندیکا کۆبونەوەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەندیکا بەڕێوەچوو،
سەرەتای کۆبونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان تەوەرەکانی کۆبونەوە گفتوگۆی لەسەر کرا و سەرنج و پێشنیارەکان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان و خزمەتکردنی کارمەندانی تەندروستی و پەرستاران خرایە ڕوو، وەڕێنماییەکانی خوێندنی باڵا تایبەت بە وەرگرتنی پەرستاران بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی ڕونکردنەوەی پێویستیان لەسەر درا و پاشان بەرنامەی سەندیکا بۆ ساڵڕۆژی جیهانی مامانی و پەرستاران لەدەستەی باڵا و لقەکان لە ئەنجامدانی چەندین چالاکی زانستی و ڕێکخراوەیی بڕیاری پێویستیان لەسەر درا و ئەوەی شایانی باسە ڕۆژی ٥/٥ لە جیهاندا وەک ڕۆژی جیهانی مامانی ناسێنراوە و ڕۆژی ١٢/٥ کە ڕۆژی لەدایکبوونی (فلۆڕانس نایتنگل)ە دیاری کراوە و بەساڵڕۆژی جیهانی پەرستاران.
کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەندیکا بەڕێوەچوو
