ئاهەنگێک لە یادی جەژنی پەرستاران لە هاوینە هەواری بانکی گەشتیاری لە رواندز

هەواڵ ٢٠٢٣/٠٥/١٤ ٣٦٩

ئاهەنگێک لە یادی جەژنی پەرستاران لە هاوینە هەواری بانکی گەشتیاری لە رواندز

ئەمڕۆ ١٣/٥/٢٠٢٣ دەستەی باڵا نقیب و جێگری نەقیب و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی باڵای سەندیکا کارمەندانی تەندروستی لەگەڵ لقی سورانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی هەڵسان بە ئەنجام دانی ئاهەنگێک لە یادی جەژنی پەرستاران لە هاوینە هەواری بانکی گەشتیاری لە رواندز بە ئامەدەبونی بەرپرسانی حزبی و حکومی وژمارەیکی زۆری کارمەندانی تەندروستی و پەرستاران لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سوران وە هەروەها لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی ژمارەیەکی زیاتر لە دووسەد دیاری پێشکەش بە پەرستاران کرا هەروەها چەندین وتار لە لایەن(جەبار محمد رەحیم)نقیبی سەندیکاو سەرپەرشتیاری ئیداری سەربەخوی سوران و وتاری وزیری تەندروستی لەلایان (د.معاف) وبەڕێوبەری گشتی تەندروستی وتاری بەرێوەبەری گشتی سوران خویندرانەوە لە کۆتایدا ئێوارە خوانێک ئامەدە کرابو بۆ سەرجەم ئامادەبوان …..ڕاگەیاندنی لقی سورانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان