ئەنجومەنی گشتی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان کۆبۆوە

هەواڵ ٢٠٢٢/١٢/٢٤ ٤١١

ئەنجومەنی گشتی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان کۆبۆوە

ئەمڕۆ شەمە ٢٠٢٢/١٢/٢٤ سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بەسەر پەرشتی (جەبار محمد رەحیم)نەقیبی سەندیکاو بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی باڵاو لێپرسراوی سەرجەم لقەکانی سەندیکا کۆتا کۆبونەوەی خۆی لەبارەگای دەستەی باڵای سەنیکا ئەنجادا
لەوکۆبونەوەیەدا هەڵسەنگاندن بۆ کاری لقەکان و دەستەی باڵای سەندیکا کراو گفتوگۆکرا سەبارەت بەکارو بەرنامەی تازە بۆ ساڵی نوێ بەمەبەستی زیاتر بەرەو پێش بردن و رێکخستنی ئیش و کاری سەندیکایی لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی