ئەو دەنگە چیە لەکاتی جومگە تەقاندندا پەیدا دەبێت؟

زانستی ٢٠٢٣/٠٧/٢٥ ٢٩٧

ئەو دەنگە چیە لەکاتی جومگە تەقاندندا پەیدا دەبێت؟

ئەو دەنگە چیە لەکاتی جومگە تەقاندندا پەیدا دەبێت؟
ئەو دەنگەی لە جومگەکانمان دروست دەبێت لە کاتی تەقاندن یاخود لێک کشاندنیان بەهۆی دروستبوونی بڵقی هەواوە پەیدا دەبێت لەناو جومگەکەدا.
ئەو بڵقی هەوایە پێویستی بە 30 خولەک هەیە بۆ ئەوەی بتوێتەوە لەناو شلەی جومگەکەدا هەر بۆیە دوو جار تەقاندن لەهەمان کاتدا و لە هەمان جومگەدا ئەستەمە ڕووبدا.
ئــایــا پەنجە تەقاندن دەبێتە هۆی سەوەفان یاخود هەوکردن و ئازاری جومگەکان لە داهاتوودا؟
تاکو ئێستا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراو نیە کە بیسەلمێنێ پەنجە_جومگە تەقاندن دەبێتە هۆێ سەوەفان یاخود هەوکردن.
بەڵگە بۆ ئەمە پزیشکێک لێکۆلینەوەیەکی لەسەر خۆی کرد، بۆماوەی 50 ساڵ جومگەکانی دەستی چەپی دەتەقاند، ڕۆژی دووجار، 36.500 جار بە کۆی گشتی… بەڵام دەستی
ڕاستی نەدەتەقاند.دواتر هەستا بە هەڵسەنگاندنی کلینیکی و ڕادیۆگرافی_تیشکی بۆ هەردوو دەستی، دەرکەوت هیچ هەوکردنێک و سەوەفانێک ڕووی نەداوە لە هیچ یەک لە دەستەکانیدا.
وەرگیراوەلە

دکتۆر هێمن

پزیشکی نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتێزم

وێنەکان