بینایی نوێی لقی سلێمانی سەندیکا کرایەوە

هەواڵ ٢٠٢٥/٠٥/١٤ ٣١٩

بینایی نوێی لقی سلێمانی سەندیکا کرایەوە

لە درێژەی زنجیرە چالاکیەکانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بەبۆنەی ساڵ ڕۆژی جیهانی پەرستارانەوە ڕۆژی ٢٠٢٥/٥/١٢ بە ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو(شاناز) خانمی یەکەمی عیراق و (د. رەهیڵ فەرەیدون)بریکاری وەزارەتی تەندروستی و بەرپرسانی حیزبی و حکومی و رێکخراوەیی و ژمارەیەکی زۆر لە پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی بینای نوێ لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان کرایەوە . ئەوەی شایەنی باسە لەم مەراسیمەدا پێشانگای فۆتۆ گرافی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە قۆناغە جیاوازەکانی خزمەتکردن نمایش کرا و جەندین وتەی پیرۆزبایی و دەست خۆشی لە کردنەوەی بینای نوێ و بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ساڵ ڕۆژی جیهانی پەرستاران لەلایەن ئامادە بوانەوە پێشکەش کرا….

وێنەکان