برینی گچکەی ناو دەم بریتییە لە برینێکی گچکەی ناو دەم کە دەردەکەوێ بە ڕەنگی سپی و سور و خۆڵەمێشی ،ھەروەھا دەردەکەوێ بە شێوەی تاک و فرە ، بە زۆری دەردەکەوێ لە
١.دەوروبەری زمان
٢.بەشی سەرەوەی دەم
٣.دیواری دەم
برینی گچکەی ناو دەم نەخۆشیێکی گوازراوە نییە و لە ماوەی ھەفتەیەکدا نامێنێ ، بە دەگمەن دەگاتە دوو ھەفتە مەگەر ھۆکاری تووشبونەکە زۆر بێ یان برینکە گەورە بێ ،
ھۆکارەکانی
١.بەکتریا
٢.لاوازی کۆئەندامی بەرگری
٣.قەلەقی
٤.لادانی ھۆڕمۆنی
٥.خواردنی میوەو سەوزە ترشەمەنیەکان
٦.تیژی ددان
٧.نەخۆشی ڕێڕەوی ھەرس
٨.حەساسیەت بە خواردن، وەکو قاوە ،ھێلکە، پەنیر ، چەرەسات، شلیک
٩.خواردنی تیژ
١٠.نە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڤیتامین B12 و ئاسن و زینکی تێدایە
نیشانەکانی
١.بوونی ئازار لە دەوروبەری برینەکە بەتایبەت لە کاتی خواردنی خۆراکی ترش و تیژ
٢.ھەست کردن بە برژانەوەو مێرولەکردن پێش دەرکەوتنی برینەکە
٣.دەرکەوتنی برینەکە بە ڕەنگی سپی و سور و خۆڵەمێشی
چەند ڕێگایەک بۆ ڕزگاربوون لەم حاڵەتە
ئەو چەند ڕێگایانە کە دەتوانی لە ماڵەوە ئەنجامی بدەی بۆ کەمکردنەوەی ئازار و زوو چاکبوونەوە.
١.غەڕغەڕەکردن بە ئاوە خوێ
٢.خۆپاراستن لە ھەندێک خۆراک بە تایبەت خۆراکی ترش و تیژ
٣.چەورکردنی بە ھەنگوین و گوێزی ھیندی
٤.خواردنی ئەو ڤیتامینیانەی کە لە جەستەتدا کەمن کە ئەمەش پێویستی بە رێمنایی دکتۆرە
