بەبۆنەی ١٢ئایار ڕۆژی جیهانی پەرستاران

هەواڵ ٢٠٢٣/٠٥/١٢ ٣٩٥

بەبۆنەی ١٢ئایار ڕۆژی جیهانی پەرستاران

١٢ ئایار رۆژی جیهانی پەرستاران مەراسیمێکی شایستە لە لایەن لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بەئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و جێگری نەقیب و ئەندامانی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی و  شاندێکی سەندیکایخاوەن پیشە تەندروستیەکانی بەغداد و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حیزبی و حکومی و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە پارکی شەهیدسامی عبدالرحمن بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای مەراسیمەکە وتاری بەخێرهاتن لە لایەن (شاخەوان  سلیم) سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کارمەندان خوێندرایەوە و دواتروتاری دەستەی باڵای سەندیکا لەلایەن (عیسی خانۆ) جێگری نەقیبی سەندیکا پێشکەشکرا کە تیایدا وێرای پیرۆزبایی ئەورۆژە لە پەرستارانو کارمەندانی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پەرستاران داینەمۆی هەڵسوڕاندنی زۆرینەی خزمەتگوزاری تەندروستین لە ناوەندەکانیتەندروستیدا و ئاشکراشیکرد کە سەندیکای کارمەندان بۆ گێرانەوەی مافەکانی پەرستاران ماوەی ساڵێک دەبێ سەرقاڵی ئامادەکاریە بۆئەنجامدانی کۆنفرانسێکی زانستی و پیشەیی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە شێوەی دیدارێکی نێو دەوڵەتی.

دواتر لە بڕگەیەکی تری مەراسیمەکە گۆرانی موزیک پێشکەشی ئامادەبوون کرا.