بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستارانەوە کارمەندانی تەندروستی گوڵبارانکران

هەواڵ ٢٠٢٤/٠٥/١٣ ٣٥٣

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستارانەوە کارمەندانی تەندروستی گوڵبارانکران

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی هەڵەبجە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستارانەوە لە(٥/١٢)داکارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەومەڵبەندە تەندوستیەکانی بەسەرکردەوەو گوڵبارانی کارمەندانی ئێشکگری ئەودەزگاتەندروستیانەیان کرد کە پێکهاتبوون لە(مەڵبەندی تەندروستی شەهید ئەمجد لە سیروان ،مەڵبەندی تەندروستی شەهید علی شیعە لە خورماڵ،نەخۆشخانەی گشتی  هەورامان،مەڵبەندی تەندروستی شەهید نیازی هەورامی لە تەوێڵە،نەخۆشخانەی فێرکاری کتوپڕی هەڵەبجە،نەخۆشخانەی مناڵبون و مناڵانی هەڵەبجە،نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی )کە لەلایەن ستافو کارمەندانەوە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا ،هەرلە درێژەی ئەوسەردانەدا سەردانی دووکارمەندی نەخۆشیشیان کرد کەلەماڵەوەبوون دوعای چابوونەوەوهاتنەوە ناو کەسوکار و هاوڕێیانیان بۆ کردن لە خوای گەورە..

بەرزوو پیروزبێت ڕۆژی جیهانی پەرستاران

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی

لقی هەڵەبجە

٢٠٢٤/٥/١٢