لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لەمراسیمیکی خنجیلانە یادی رۆژی جیهانی مامانی بەرز ڕادەگرێت لەنەخۆشخانەی عطاي ئیماراتی بەبۆنەی رۆژی جیهانی پەرستارانی مامانی مراسیمێک سازکرا بەئامادەبونی بەرێز کاک حاجی فیصل بەنوێنەرایەتی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەرێز عیسا خانۆ جێگری نقیبی سەندیکا و کاک هێمن محمد ئەندامی دەستەی باڵای سەندیکا و بەرێز شاخەوان سلیم سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکا و دەستەی کارگێری لقی هەولێر و بەرێوەبەری نەخۆشخانەی عطاي ئیماراتی و ستافی کارگێڕی نەخۆشخانە بەئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لەپەرستارانی مامانی مراسیمەکە دەستی پێ كرد . دوای ئەوەی بەرێز دکتورە لانە بەرێوەبەری نەخۆشخانەی عطاي ئیماراتی لەوتەیەک بەخێر هاتنی میوانەکانی کرد سوپاسی سەندیکای کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم مراسیمە بەرز راگرتنی ئەم یادە ، دواتر بەرێز شاخەوان سلیم سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکا لەوتەیەک پیرۆزبایی لە سەرجەم پەرستارانی مامانی کوردستان بەگشتی و مامانی ئامادەبوو بەتایبەتی کرد دەستخۆشی لێ کردن بۆ ئەو خزمەتە بەرچاوەی کەپێشکەشی دەکەن لەم سنورە وە پێی راگەیاندن کە سەندیکا هەمیشە لەهەوڵ دایە لەگەڵ دەزگا پەیوەندی دارەکان بۆ زیاتر گرنگی دان بە پەرستاران و مامانی کوردستان هیوای ژیانێکی بەختەوەری بۆ خواستن لەکۆتایی درعی مامانی بەنوێنەرایەتی هەموو مامانەکانی نەخۆشخانە پێشکەش بە سەرۆکی پەرستاران کرا دواتر کێکی تایبەت بەم بۆنەیە شکێنرا بەخواردنی شیرینی کۆتایی بەمراسیمەکە هات .
بەرز راگرتنی ڕۆژی مامانی
