بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی پەرستاری و مامانی سەردانی سەنیکای کرد

هەواڵ ٢٠٢٥/٠٢/١٢ ٧٥٢

بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی پەرستاری و مامانی سەردانی سەنیکای کرد

بەمەبەستی هەم ئاهەنگی کارکردن و هاوبەشی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٢/١٢ بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی پەرستاری و مامانی خاتوو(Eva said) سەردانی دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستانی کرد. لە لایەن بەڕێزان  نەقیبی سەندیکا (جەبار محمد رەحیم) جێگری نقیب(عیسی خانۆ)و ئەندامانی دەستەی باڵا پێشوازی لێکرا و لەمیانی ئەم سەردانەدا بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدان تیشکی خستە سەر کارو چاڵاکیەکانیان لە بواری پەرەپێدان و پێشخستنی توانا زانستیەکانی پەرستاری و مامانی لە هەرێمی کوردستان کە ئەتوانن پێشوازی لە پەرستاران و پیشە تەندروستیەکان بکەن بەمەبەستی مەشق و ڕاهێنان و پێشخستنی تواناکانیان بەپێی تایبەت مەندی و پسپۆڕایەتی پیشە تەندروستیەکان کە بەبێ بەرانبەر خولەکان بەڕێوە ئەچێت. لەکۆتایدا جەخت کرایەوە لە هەم ئاهەنگی نێوان هەردوولا تا بتوانرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا لەچوارچێوەی گرێبەستێکدا بتوانرێت پەرستاران و پیشە تەندروستیەکان لەکەرتی گشتی و تایبەتدا بە پێێ بەرنامەیەکی پلان بۆ دارێژراو بەرنامە زانستیەکانی ئەو خولانە بجێتە بواری جێبەجێکردنەوە…..

وێنەکان