لەچوارچێوەی بەرنامەکانی سەندیکا بۆ ئەنجامدانی زنجیرە کۆبوونەوەی دەستەی کارگێری لقەکانی سەندیکا ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١١/١١ لەبارەگای لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بەئامادەبوانی بەڕێزان نەقیبی سەندیکا (جەبار محمد رەحیم) جێگری نقیب(عیسی خانۆ)و ئەندامانی دەستەی باڵا و لێپرسراوانی لقەکان کۆبونەوەی فراوانی دەستەی کارگێری بەڕێوەچوو. سەرەتا لەلایەن نەقیبی سەندیکا تیشک خرایە سەر ئەرکەکانی ئەم قۆناغەی خەباتی رێکخراوەیی و ئایندەی چاوەڕوانیەکانی کارمەندانی تەندوستی لەناوەندی دەسەڵات و بڕیار لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی پاشان تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە لە پێداچوونەوەی بەرنامەکانی سەندیکا لە بوارەکانی کارگێری و دارایی و راگەیاندن و ئامار لەلایەن ئەندامانی دەستەی باڵا و دەستەی کارگێری لقەکان گفتوگۆی لەسەرکرا. پاشان سەرنج و پێشنیارەکان بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی و بەرنامەکانی ساڵی نوێ سەندیکا تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەبوو.هەرلەمیانەی ئەوکۆبوونەوەیەدا جەخت کرایەوە لەسەر کاراکردنی لێژنەیەک بۆ پرسە هەنووکەیی و گرنگەکانی تایبەت بە هاوتاکردنی دەرماڵەی مەترسی و دامەزراندن پیشە تەندروستیەکان هاوشێوەی عێراق بکرێت.و ڕاگرتنی کرانەوەی پەیمانگاو زانکۆ پیشەی و تەندروستیەکان لە ئیستادا بەم شێوازە کاریگەری خراپ و لاوەکی لەسەر رەوشی تەندروستی ئەبێت لەئایندەدا…
بەمیوانداری لقی سلێمانی کۆبوونەوەی فراوانی دەستەی باڵاو دەستەی کارگێری لقەکانی (سلێمانی-گەرمیان-هەڵەبجە)بەڕێوەچوو
