لەچوارچێوەی بەرنامەکانی سەندیکا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی کارمەندانی تەندروستی، لقی هەڵەبجەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ڕۆژی ٢٠٢٥/٧/١٧ دوو خولی زانستی بۆ زیاتر لە(٩٠) کارمەند و ،دەرچوی بەشە تەندروستیەکان کردەوە کە ماوەی (٥) پێنج ڕۆژی خایاند لەبوارەکانی (هۆشیاری دەرمان)و(فریاگوزاری سەرەتایی و کاری پەرستاری.) بەشێوەی تیۆری وپراکتیکی بابەتەکان لەلایەن ڕاهێنەر(هاوڕێ عزیز صاڵح)ەوەپێشکەش کرا.،ئەوەی شایەنی باسە لەوخولانەدا بنەما سەرەتایی وسەرەکیەکانی چۆنێتی بەکارهێنانی دەرمان و فریاگوزاری سەرەتایی وکاری پەرستاری لە نەخۆشخانەو مەڵبەندو سەنتەرو بنکە تەندروستیەکان بە شێوەیەکی زانستی پزیشکی.بۆ بەشداربوان خرایەڕوو..لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە فێرخوازانی خولەکە…
