بەیان نامەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مامانی

هەواڵ ٢٠٢٥/٠٥/٠٤ ٥٣٨

بەیان نامەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مامانی

لە کاتێکدا هەموو ساڵێک لە ٥ ی ئایار لە جیهاندا ساڵڕۆژی جیهانی مامانی بەرز ڕادەگیرێت . یادی ڕۆژێکی مەزنی ئەو مرۆڤە دڵسۆز و خەمخۆرانەیە کە لەسەر دەستی ئەوان ژیان بەردەوام دەبێت بێ پەروا لە خزمەتی دایکانی دووگیان و منداڵانی تازە لە دایکبووندان بە خەندە و میهرەبانیەوە دەبنە فریادڕەسی نارەحەتی و ئازارەکانی لە دایکبوون.

هەر بۆیە سەندیکای کارمەندانی تەندرەستى کوردستان لەم ڕۆژەدا جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامانەکانی جیهان بە گشتى و کوردستان بە تایبەتى دەکات و ساڵێکی نویێ خزمەت و دلسۆزیتان لێ پیرۆزدەکات ، ستایشی ئەرک و ماندووبونەکانتان دەکات لە ناوەندی تەندروستیدا و بەو ئومێدەى ساڵی نوێ ساڵى بەدەستهێنانى داواکانتان بێت وە پێمان وایە گرنگی دان بە پیشەی مامانی زامنی نەوەیەکی تەندروستە و پێگەی کارەکانتان شایستەی ڕێز و نرخاندنی هەموو لایەکە .
هەر بۆیە جەخت دەکەینەوە لەوەی کە پێویستە ئاوردانەوەیەکی دڵسۆزانە هەبێت بۆ کاری مامانی لە دابینکردنی پێداویستی کار و خزمەت و سەرچاوەی مرۆیی و بێوەیی شوێنی کار، دڵنیاتان دەکەینەوە کە سەندیکاکەتان وەک چۆن هەمیشە داکۆکی کارێکی سەرسەختی مەفەکانی سەرجەم کارمەندانی تەندروستیە .
ئێوەش وەک توێژێکی زیندووی ناوەندی تەندروستی مافەکانتان لەبەر چاو گیراوە و هەروەک لە یاداشتی داواکاریەکانی سەندیکا کە ئاراستەی سەرۆکایەتى ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و جەختى لێکراوەتەوە، بەو ئومێدیەی لە ئایندەیەکی نزیکدا وەڵامی پیویستی سەرجەم داواکاریەکانمان بدرێتەوە کە بریتی بوو لەم داواکاریانەی خوارەوە :

 

 

1. هاوتاکردنی دەرماڵەی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی هاوشێوەی هاوپێشەکانمان لە حکومەتی عێراق کە پاڵپشتە بە بریاری دادگای فیدراڵی عیراق بە گۆرینی دەرماڵەی مەترسی لە 50٪ بۆ 80٪ و دواتریش بۆ 100٪ .
2. دامەزراندنی دەرچووانی پیشە تەندروستیەکانی ساڵانی ڕابردوو و پرکردنەوەی هێزی کار لەدامەزراوە تەندروستیەکان .
3. پێداچونەوە بە مؤڵەتی کردنەوەی کؤلێژ و پەیمانگا تەندروستیە تایبەتەکان لە ڕویی ئاستی کوالێتی خوێندن و چەندایەتی پێویست و ڕێنمایەکانی وەرگرتنی فێرخوازان لە هەرێمی کوردستان .
4. پێدانی نازناوی زانستی بە پەرستار و کارمەندانی تەندروستی دەرچوانی خوێندنی باڵا
( ماستەر ، دکتۆرا ) هاوشێوەی سیستەمی خوێندنی باڵا و پێدانی پێگەیی شایستەی پیشەیان .
5. کردنەوەی بۆردی کوردستانی بۆ دەرچووانی کۆلێژی پەرستاری و پێشە تەندروستیەکان .
6. پێدانی پلەی کارگێری و پۆستی باڵا لە ناوەندی تەندروستی بە پەستار و کارمەندانی تەندروستی .
7. گرینگیدان بە شوینی کار و حەوانەوەی کارمەندان و دابینکردنی گشت پێداویستکان و پاراستنی بێوەیی پیشەیی ( سلامە مهنیە )
8. پێدانی مۆڵەتی خوێندن بۆ پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە شیوی تەرخانکردنی نیمچەیی ( تفرغ جزئي ) یان مۆڵەتی کۆکراوە کە لە حکومەتی ناوەندنی فیدرال پەیرەو دەکرێت .

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان
4/5/2025

وێنەکان