بە “هەنگاوێکی سادە”، کێشەی خەوتن چارەسەر دەکرێت

زانستی ٢٠٢٢/١٢/٢١ ٢٩٦

بە “هەنگاوێکی سادە”، کێشەی خەوتن چارەسەر دەکرێت

شارەزایان بۆیان دەرکەوتووە کە زۆر کەس لە سەرانسەری جیهان لە مانگەکانی زستاندا تووشی تێکچوونی خەو دەبن، کە ڕۆژەکان کورتن و کەشوهەوا هەورە.

وە بەپێی ماڵپەڕی “هێڵی تەندروستی” لە ماوەی زستاندا زۆر کەس کاتێکی کەمتر لە شەقامەکاندا بەسەر دەبەن و ڕووناکی سروشتی پێویستیان دەست ناکەوێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بابەتە “دەتوانێت کاریگەری لەسەر باری دەروونی و خەوتن هەبێت”.

شارەزایان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە بە “هەنگاوێکی سادە” وەسفی دەکەن کە یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی ئارام، کە بریتییە لە بەرکەوتنی تیشکی سروشتی خۆر بۆ ماوەی لاينی کەم ٣٠ خولەک لە ڕۆژێکدا.

ئەوان دەڵێن ئەم هەنگاوە “کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کاتژمێری بایۆلۆجی هەیە، کە یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی ئارام”.

لەمبارەیەوە هۆراسیۆ دی لا ئیگلێسیا، مامۆستای بایۆلۆجی لە زانکۆی واشنتۆن دەڵێت: بەرکەوتن بە تیشکی ڕۆژ زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ڕیتمێکی تەندروست و خەوی پشوودرێژی هاوڕێی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڕووناکی سروشتی یارمەتی جەستە دەدات بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکات بۆ خەوتن لە کاتێکی گونجاودا و بەیانی زوو لە خەو هەڵسان”.

سەندیکا کارمەندێن ساخلەمیێ لقا ئاکرێ