تەندروستی جیهانی ئەم نەخۆشیانە تووشی نیوەی دانیشتوانی جیهان دەبن

زانستی ٢٠٢٢/١١/١٨ ٢٢٣

تەندروستی جیهانی ئەم نەخۆشیانە تووشی نیوەی دانیشتوانی جیهان دەبن

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، نزیکەی نیوەی دانیشتوانی جیهان واتە سێ ملیار و 500 ملیۆن کەس تووشی نەخۆشییەکانی دەم و ددان دەبن، کە زۆربەیان لە وڵاتانی کەم و مامناوەندی داهاتدان.

دەزگای تەندروستی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، باوترین نەخۆشییەکانی دەم و ددان بریتین لە خراپبوونی ددان، نەخۆشی توندی پووک، لەدەستدانی ددان و شێرپەنجەی دەم و نزیکەی دوو ملیار و نیو کەس تووشی خراپبوونی ددانەکان بوون کە چارەسەرنەکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانە نزیکەی ٣٨٠ هەزار حاڵەتی نوێی شێرپەنجەی دەم و ددان دەستنیشان دەکرێن. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی خەرجییە زۆرەکانی پارەی تایبەت و نەبوونی ئامێری پزیشکی ددانی تایبەتمەند لە دامەزراوەکانی چاودێری تەندروستی سەرەتایی وەک دوو هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نەخۆشییەکانی دەم و ددان بە تایبەتی لە وڵاتانی هەژاردا هێنایەوە.

تیدرۆس ئادهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: تەندروستی دەم و ددان لە مێژە لە تەندروستی جیهانیدا پشتگوێ خراوە، بەڵام زۆرێک لە نەخۆشییەکانی دەم و ددان دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت.

ئاژانسەکە پێشنیاری کردووە کە وڵاتان خزمەتگوزارییە یەکسانەکانی تەندروستی دەم و ددان وەک بەشێک لە پلانی نیشتمانی خۆیان بخەنە ناوەوە و خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەم و ددان لە مۆدێلی چاودێری تەندروستی سەرەتایی خۆیاندا تێکەڵ بکەن، لە هەمان کاتدا باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە هەویری ددانی فلۆراید بە نرخێکی گونجاو، لەنێو ڕێوشوێنی دیکەدا.

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان