سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی / لقی سلێمانی کۆتایی بە کۆرسێکی تری پزیشکی 6 هەفتەیی هێنا …
لەدرێژی کارو چالاکیەکانماندا کۆتاییمان هێنا بە کۆرسێکی پزیشکی بۆ 60 فێرخوازی پزیشکی ، کۆرسەکە ماوەی 6 هەفتەی خایاند و لە بەرواری 22/9/2022 ئیمتیحانی کۆتایی بەفێرخوازان ئەنجامدرا بەهەردوو شێوازی تیۆری و پڕاکتیکی ، لە چەند ڕۆژی داهاتوو سەرکەوتوانی کۆرسەکە لە مەڕاسیمێکدا بڕوانامەکانیان دەدرێتەوە..
جێگای باسە لەکۆرسەکاندا 4 بابەتی سەرەکی بە فێرخوازان دەوترێتەوە کە بریتین لە
( first aid , nursing procedure , infection control , pharmacology)
وانەکان لەلایەن لیژنەی زانستی سەندیکاوە دەوترێتەوە کە پێکهاتون لە ( م.هاوڕێ ، م.حەیدەر، م.نیگار ، م.جبار ).



خولی سەندیکا لقی سلێمانی
