ئەمڕۆ كۆتایی بە خولی ڕاهینانی كارمەندانی تەندروستی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ، تایبەت بەتازە لەدایكبوان هات وبڕوانامەی بەشداربوونیش درایە كارمەندانی بەشداربووی خولەكە كەماوەی پینج رۆژ بەردەوامبوو.
لەكۆتایشدا لایەن بەڕێز د.سەفەر حسن بەڕێوەبەری گشتی بەوەكالەت سوپاس و پێزانینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینی ئاراستەی د. خەڵات محمد پسپۆری منداڵان كرد “كەلەماوەی خولەكەدا بۆ ماوەی پێنج رۆژ وانەكانی پێشكەشكردبوون. شایانی باسە خولەکە بەهاوکاری لقی ڕاپەڕینی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بەڕێوەچوو و وەلە لایەن بەڕێز خالید ڕسوڵ بەرپرسی لقەوە سوپاس و دەست خۆشی لە بەشداربوان کردو ئامادەیی بەردەوامی بۆ دەڕبڕین بۆ خولی زانستی زیاتر بۆ کارمەندان لە لایەن سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوامەوە …..
خولی ڕاهێنان
