خۆرگیران و تەندروستی چاو

زانستی ٢٠٢٢/١٠/٢٥ ٤٤٢

خۆرگیران و تەندروستی چاو

بەگوێرەی ڕاپۆرتی دامەزراوەی گەردوونی و كەشناسییەكان، ڕۆژی سێ شەممە ٢٥ تشرینی یەكەم، دیاریدەی خۆرگیران ڕوودەدات و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و پزیشكێكیش هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات، كە ڕاستەوخۆ سەیری نەكەن.

د. ئەبوبەكر، پزیشكی پسپۆڕ لە هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی پێشبینییەكان 25ی ئەم مانگە دیاردەی خۆرگیران ڕوودەدات، بۆیە لە پێناو سەلامەتی چاوەكانتان، تكایە بە هیچ شێوەیەك ڕاستەوخۆ تەماشای دیاری دەی خۆرگیران مەكەن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕاستەوخۆ سەیركردنی خۆرگیران لەوانەیە ببێتە هۆی سووتانی گرنگترین بەشی تۆڕەی چاو، كە ناوچەی زەردەپەلە.

هاوكات، د. دلێر هەمەوەندی، پزیشكی نەشتەرگەری چاو دەڵێت: “ڕووناكی بینراو یاخود تیشكی بینراو، كە دابەش دەبێت بۆ ٧ ڕەنگە سەرەكیەكە، كاتێك بە ئاوێزە شی دەكرێتەوە یاخود هەندێ جار لە پەلكەزێرینە دەیان بینین، بەڵام بەدەر لە تیشك و ڕووناكی بینراو، تیشكی ژێر سوور یا خوارسوورهەیە، كە لەكاتی سەیركردنی خۆرگیران ئەو تیشكە دەگات بە تۆڕەی چاوی مرۆڤ، ڕەنگە ببێتە هۆی سووتانی چەقی بینین یان سەنتەری بینین و خانەكانی بەرپرسن لە كرداری بینین لە تۆڕەی چاو دەسووتێن بەمەش كەسەكە یان بینایی لەدەست دەدات یا كەمتر لە دوو سێ مەتر دەبینێت”.

دەشڵێت: “ئێمە تا ئێستا چەندان كەسمان بینیوە، كە لە ڕبردوودا سەیری خۆرگیرانیان كردووە و تووشی گرفتی بینین بووینە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕێنمایی ئێمە بۆ خەڵك ئەوەیە، كە بە هیچ جۆرێك سەیری خۆرگیران نەكەن، كەسانێك ئەگەر هەر دەیانەوێت سەیری خۆرگیران بكەن ، دەتوانن چاویلكەی تایبەتی دژە خۆر لە چاو بكەن، كە ڕێگر بێت لە تێپەڕبوونی هەریەكە لە تیشكی خوار سوور و سەرووی وەنەوشەیی.

             سەندیکا کارمەندێن ساخلەمیێ لقا ئاکرێ.