بەمەبەستی بەدواداجوون بۆ داواکاری پیشەیەکانی دەرجوانی کۆلێژی شیکاری نەخۆشیەکان ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٨/١٣ شاندێکی دەستەی باڵا کە پێک هاتبون لە بەرێزان (جەبار محمد رەحیم)نەقیبی سەندیکا و (عیسی خانۆ) جێگری نقیب و ئەندامانی دەستەی باڵای سەردانی دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستیان کرد لەوەزارەتی تەندروستی و لەلایەن بەرێز(د.کاوە خلیل)بەرێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی پێشوازیان لێکرا. شاندەکەی سەندیکا جەختیان لە داواکاریە پیشەیەکانی دەرچوانی کۆلێژی شیکاری نەخۆشیەکان کردەوە لەبوونی نوێنەرایەتیەکانیان لە بەشی تاقیگەی دیوانی وەزارەت و بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان و لێژنەکانی پشکنین و بەدواداجوون و جەندین داواکاری تر لەبواری کاری پیشەیی و ڕێنمایەکانی پێدانی مۆڵەتی تاقیگە پاش گفتوگۆ و ئاڵوگۆری سەرنج و پێشنیارەکان بەرێوەبەری گشتی بەڵێنی هەمووجۆرە هاوکاری و هماهەنگی پێدان تاوەکوو بتوانرێت خزمەتی زیاتر بە دەرچوانی کۆلێژی شیکاری نەخۆشیەکان بکرێت و ئاستی زانستی و پیشەیان بەرەو پێش ببرێت……
