رۆژی٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ لەچوارچێوەی بەرنامەکانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان شاندێکی دەستەی باڵای سەندیکا کە پێکهاتبوون لە (جەبار محمد رەحیم)نەقیبی سەندیکا و (عیسی خانۆ) جێگری نەقیب و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی باڵا سەردانیدەستەی باڵای بۆردی کوردستان بۆ پسپۆریە پزیشکییەکان کرد ولەلایەن بەرێز (د.ئاریانا شێخ خالص بەرزنجی) سەرۆکی بۆردی کوردستان بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
لەمیانی ئەوسەردانەدا جەخت لەهەماهەنگی نێوان سەندیکا و بۆردی کوردستانی کرایەوە بۆ رەخساندنی هەلی خوێندن و کارکردن بۆکردنەوەی بۆردی پەرستاری و پیشە تەندروستەکان کە بەهاوکاری بۆردی کوردستانی و بۆردی پەرستاری ئوردنی لەئایندەیەکی نزیکدادەبەسترێ و لەبەرامبەردا سەرۆکی بۆردی کوردستان بەڵێنی هەموجۆرە پشتیوانی و هاوکاریەکی بۆ سەندیکا دەربری.
