وەزارەتی تەندروستی پاڵپشتی پەیماننامەی سپی دەکات

هەواڵ ٢٠٢٦/٠٥/٢٠ ١٠٦

وەزارەتی تەندروستی پاڵپشتی پەیماننامەی سپی دەکات

بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ داواکاری و ڕێکارەکانی هەڵمەتی واژوو کە لە ساڵڕۆژی جیهانی پەرستاران ڕاگەیەنرا ئەمڕۆ ٢٠ – ٥ – ٢٠٢٦ شاندێکی دەستەی باڵا کە پێکهاتبوون لە نەقیبی سەندیکا (جبار محمد رحیم) و جێگری نەقیب (عیسا خانو طاهر) و ئەندامانی دەستەی باڵا سەردانی دیوانی وەزارەتی تەندروستیان کرد لە لایەن وەزیری تەندروستی (د. سامان بەرزنجی) و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت پێشوازیان لێکرا،
لەمیانەی ئەم سەردانەدا تیشکخرایە سەر داواکارییەکانی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پەیماننامەی سپی هەڵمەتی واژوو کردنی بۆ ئەنجامدرابوو کە بریتی بوو لە:
١- دامەزراندنی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی
٢- هاوتاکردنی دەرماڵەی مەترسی هاوشێوەی عێڕاق
٣- گێڕانەوەی پلە بەرزکردنەوە
ئەوەی شایانی باسەسەبارەت بە هەڵمەتەکە کە بڕیارە سبەی ٢١ – ٥ – ٢٠٢٦ کۆتایی پێدێت، وەزیری تەندروستی پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەم داواکاریانە دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئەم داواکاریانە لەڕێگای وەزارەتی تەندروستییەوە پێشکەش بە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم دەکات و لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندی وەزارەتی تەندروستی سەردانی وەزارەتی تەندروستی عێڕاق دەکات و ئەم داواکاریانەش دەبێتە بەشێک لە بەرنامەی کارەکانیان لەو سەردانەدا.

وێنەکان