بەمەبەستی پەرەپێدانی توانای زانستی کارمەندانی تەندروستی بۆ خوێندن لەووڵاتی ئێران. ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/٣ شاندێکی دەستەی باڵای سەندیکا کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان نەقیبی سەندیکا (جەبار محمد رەحیم)وجێگری نەقیب (عیسی خانۆ) و ئەندامانی دەستەی باڵای سەردانی کونسولی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد لە هەولێر لەلایەن بەڕێز ( دکتۆر ئەسەدی) کونسولی ئێران لە هەرێمی کوردستان و ستافی کونسولخانە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا. لەمیانی ئەم سەردانەدا گفتوگۆی لەسەر جەند پرسێکی تایبەت بە خوێندنی کارمەندانی تەندروستی لە زانکۆکانی ئێراندا کرا هەروەها بەرێز کونسولی ئێران پشتیوانی خۆی بۆ شاندی سەندیکا ڕاگەیاند لە هاوکاری و کار ئاسان کردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ زانکۆکانی ئێران تاوەکو ئۆفەری تایبەت دەستەبەر بکەن بۆ کارمەندانی تەندروستی هەرێمی کوردستان…..
دەستەی باڵای سەندیکا سەردانی کۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد
