دەستەی باڵا و لقی هەولێری سەندیکا سەردانی نەخۆشخانەی عەتای ئیماراتیان کرد

هەواڵ ٢٠٢٦/٠٥/٠٥ ٨٢

دەستەی باڵا و لقی هەولێری سەندیکا سەردانی نەخۆشخانەی عەتای ئیماراتیان کرد

بەمەبەستی پیرۆزبایی و ڕێزلێنان لە پەرستارانی مامانی و لە نزیکەوە بەسەر کردنەوەی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە ناوەندەکانی تەندروستیدا ئەمڕۆ ٥/٥/٢٠٢٦ شاندێکی دەستەی باڵای سەندیکا کە پێکهاتبوون لە نەقیبی سەندیکا (جەبار موحەمەد ڕەحیم) و جێگری نەقیب (عیسا خانو تاهیر) و ئەندامانی دەستەی باڵا و لێپرسراوی لقی هەولێر (شاخەوان سەلیم) و کارگێڕانی لقی هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی (عەتای ئیماراتی بۆ لەدایکبوون و منداڵان)یان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و دەستەی کارگێڕی و سەرۆکی پەرستاران و ژمارەیەک لە کارمەندانی تەندروستی پێشوازیان لێکرا، وێڕای گوێگرتن لە کێشە و گرفتەکان و داواکارییەکان، سەندیکا چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەشی کارمەندانی نەخۆشخانەکە کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان بۆ خواستن.

وێنەکان