دەستەی باڵا پرۆژە و بینای لقی سلێمانی سەندیکای بەسەرکردەوە

هەواڵ ٢٠٢٤/١١/١١ ٧٩٩

دەستەی باڵا پرۆژە و بینای لقی سلێمانی سەندیکای بەسەرکردەوە

لەدرێژەی سەردانەکەی دەستەی باڵا بۆ لقی سلێمانی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١١/١١ نەقیب و جێگری نەقیب و ئەندامانی دەستەی باڵا بەیاوەری دەستەی کارگێری لقی سلێمانی پرۆژەو بینای سەندیکای کارمەندانی تەندروستیان لە گەرەکی قڕگە بەسەر کردەوە و لەنزیکەوە لێژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە هەنگاوەکانی دەستپێك تا تەواوکاری بۆ شاندی دەستەی باڵا خستنەڕوو کە لە ئێستادا نزیکەی ٩٠٪ کارەکانی تەواوبووە. ئەوەی شایەنی باسە ئەم پرۆژەیە لەسەر ئەرکی سەندیکا بە بووجەو ماوەیەکی پێوانەیی بەشێوازی جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆ لەژێر چاودێری و ڕێنمایەکانی دەستەی باڵا کارەکانی بەرێوەچووە کە وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بخرێتە گروو خزمەت بە کارمەندانی تەندروستی سنوری لقی سلێمانی بکات. لەکۆتایی سەردانەکەدا دەستەی باڵا وێرای پیرۆزبایی و دەست خۆشی ستایشی هەول و ماندوبوونی دڵسۆزانەی لقی سلێمانی و لێژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەکەی کرد…..