بەبۆنەی 10/16 رۆژی جیھانی بێھۆشکاران سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان دەستەی باڵا
پیرۆزبایی لە سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی بێھۆشکار دەکات کەھەمیشە وەک تیمێکی کاریگەر پشتیان پێ دەبەسترێت و دڵسۆزی و شەونخونیان لە ئەرکەکانیاندا ھەمیشە جێگای شانازی و پێزانین.
ڕۆڵ و گرنگی كاری بێهۆشكاران بەرزدەنرخێنین كە لەپێناو گێڕانەوەی تەندرووستیەكی باش بۆ هاوڵاتیان و ماندووبوونیان لەپێناو خزمەتكردنی دۆخی تەندروستی هاوڵاتیان
لەم ڕۆژەدا دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ بێهۆشكاران بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕیەكان و بەدیهێنانی مافەڕەواكانیان لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان
دووبارە پیرۆزبێت رۆژی جیھانی بێھۆشکاران.
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان دەستەی باڵا
٢٠٢٢/١٠/١٦
