بە دروشمی پزیشکان وکارمەندانی تیشك ڕوناکی و ڕێڕەوی پزیشکین لە شاری سلێمانی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی تیشك بەرز ڕاگیرا،،،،،
بە ئامادەبوونی بەڕێزان ( د.سەباح نەسرەدین) بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی جێگرو یاریدەدەرانی بەڕێوبەری گشتی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش و سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی و لێپرسراوانی دیکەی تەندروستی وپزیشكان و کارمەندانی تیشك بەدروشمی پزیشکان و کارمەندانی تیشك ڕوناکی و ڕێڕەوی پزیشکین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی تیشك مەڕاسیمێك بەڕێوەچوو.
دەستپێکی مەراسیم وتەی بەخێرهاتن لەلایەن ئازاد احمد وێنەگری تیشك خوێندرایەوە پاشان لە وتەیەکیدا بەڕێز (د.سەباح نەسرەدین) بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی بەڕێوبەرایەتی ئاراستەی پزیشك كارمەندانی و وێنەگرانی تیشك کرد و بە بەشێکی گرنگ و ماندووی ناو ناوەندی تەندروستی وەسفکردن ڕایگەیاند زۆرجار کەسانی ماندوو هاوشێوەی سەربازی ون کاردەکەن لە ناو ناوەندی تەندروستیدا خۆشحاڵم ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەم بەشدارم لەم ساڵیادە کەڕۆڵی گرنگتان هەیە لەخزمەتکردنی هاوڵاتیان لەنەخۆشخانەو سەنتەرو مەڵبەندو بنکە تەندروستیەکان ،،،
هاوکات هاوژین عوسمان سەرۆکی لقی سلێمانی کارمەندانی تەندروستی لە وتەیەکیدا باسی ڕۆڵ و گرنگی بەشی تیشکی کرد کە ڕۆڵی گرنگیان هەبوو لەخزمەتی کەرتی تەندروستی و لە بڵاوبوونەوە و سەرهەڵدانی ڤایرۆستی کۆرۆنا جێ دەستیان دیارە بەتایبەت لە سەنتەرو نەخۆشخانەکاندا.
لە کۆتای مەراسیمەکەدا سوپاس و پێزانین بەخشرایە ژمارەیەک لە لەنوێنەی نەخۆشخانەو سەنتەرو مەڵبەندەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی
