سەرلەبەیانی٩ی ئابی ٢٠٢٢ لە بارەگای دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندان و بە ئامادەبوونی (جەبار محمد رەحیم) نەقیبی سەندیکا و (عیسی خانۆ) جێگری نەقیب و ئەندامانی دەستەی باڵا و (شاخەوان سەلیم) لێپرسراوی لق و ( محمد عبدالقادر) جێگری لقی هەولێری سەندیکا، رێککەوتننامەیەکی لێک تێگەیشتن لە نێوان (سەندیکای کارمەندان و سەنتەری ڤانێست) واژوو کرا.
ناوەڕۆکی رێککەوتننامەکە بریتی یە لە ئەنجامدانی خولی فێرکردن و بەهێزکردن بۆ یاریدەدەرانی پزیشکی ددان و هەوڵدان بۆ رەخساندنی هەلی کار بۆ پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە کەرتی تایبەتدا.
رێککەوتننامەیەک بۆ دۆزینەوەی هەلی کار واژوو کرا
