سوده سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی په‌تاته:; په‌تاته یه‌كێكه له‌و سه‌وزه به‌نرخانه‌ی كه هه‌رچه‌نده لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكرێت زیادتر سوده گرنگ و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ئاشكراده‌بێت. له جیهاندا په‌تاته به ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی له كاربۆهایدرات و وزه-دا ناسراوه، به‌ڵام كه‌م كه‌س هه‌یه كه زانیاریی ته‌واوی له‌سه‌ر سوده شاراوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م سه‌وزه‌یه هه‌بێت. ئێستاش كۆمه‌ڵێك سودی په‌تاته ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1- په‌تاته ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C و B6، ئاسن، مه‌نگه‌نیز و مادده‌ی ڕیشاڵیشی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو تێدایه.
2- په‌تاته به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی وزه داده‌نرێت و ئه‌و وزه‌یه‌ی كه تێیدایه به شێوه‌ی گلایكۆجین له‌لایه‌ن ماسولكه‌كان و جگه‌ره‌وه پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
3- په‌تاته ڕێژه‌یه‌كی كه‌می له سۆدیۆم تێدایه، زۆر به ئاسانی له‌لایه‌ن گه‌ده‌وه هه‌رس ده‌كرێت.
4- زۆر به‌سوده بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك قوڕحه‌ی گه‌ده و هه‌وكردنی كۆڵۆن.
5- به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری له ڤیتامین A تێدایه، یارمه‌تیی لاشه ده‌دات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.
