چهند زانیارییەک لەسەر چاو و فرمێسکی چاو یەکەم: بیلبیلەی چاوی مرۆڤ (١٣٠) ملیۆن رووناکی وەرگری تێدایە کە بە سیستەمێکی زۆر ئاڵۆز بەستراونەتەوە بە دەمارەکانەوە. دووەم: برژان و پێڵووی چاوی مرۆڤ چاو لە تەپوتۆز و شتی نامۆ و ترسناک و مەترسیدار دە…پارێزن، ھەروەھا برژانگ سێبەر دروست دەکات بۆ چاو و لە تیشکی راستەوخۆی خۆر دەیپارێزێت و تیشکەکان دەشکێنێتەوە، پێڵووش ناھێڵێت چاو تووشی وشکبوونەوە بێت، چونکە زوو زوو بە فرمێسک دەیشوات و پاکژی دەکاتەوە. سێیەم: تێکڕای ھێزی بینینی چاو لە مرۆڤی ئاساییدا دەگاتە (٠,٠٠٠٣ ) پلە بۆ ھەر خولەکێک (دەقیقەیەک). چوارەم: لە فرمێسکی مرۆڤدا جۆرە ماددەیەک ھەیە کە دەتوانێت زیاتر لە (١٠٠) جۆر بەکتریا و ڤایرۆس بکوژێت، سەر لەوەدایە ئەگەر ئەو فرمێسکە (٦٠٠) جار روون و سووک بکرێتەوە (تخفیف) بکرێت، ھەر ھەمان توانا و کاریگەریی خۆی دەمێنێت. پێنجەم: چاوی مرۆڤ دەتوانێت (١٢٠ تا ١٢٥) رەنگی جۆراوجۆری دیاریکراو لە یەکتر جیا بکاتەوە، ھەروەھا لە تواناشیدایە کە (١٠ ملیۆن) رەنگی ئاوێتەکراو و تێکەڵاو بناسێتەوە .
زانیاری تەندروستی
