زیانی شوشتنی مریشک پێش لێنان

زانستی ٢٠٢٢/٠٩/١٨ ٢٦٣

زیانی شوشتنی مریشک پێش لێنان

زیانی شووشتنی مریشک پێش لێنانی دەدۆزرێتەوە
لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن ئاژانسی ستانداری خۆراکی بەریتانیەوە ئەنجامدرا دەرکەوت شووشتنەوەی مریشک پێش لێنان بەکتریا بڵاودەکاتەوە و مەترسی نەخۆشی دەھێنێتە ئاراوە.
لەو توێژینەوەیەدا ئاماری چەندین دانیشتووی وڵاتانی جیھان وەرگیرا و دەرکەوت لە پێش لێنانی شووشتنەوەی مریشک دەبێتەھۆی بڵاوبوونەوەی ئەو بەکتریایانەی لەسەریەتی و ئەوەش بەکتریاکان بە ھەموو چێشتخانەی ماڵدا بڵاوکدەکاتەوە، توێژەران ئاماژەیان بەوە کرد چەندین بەکتریای مەترسیدار لەسەر ڕووکاری گۆشتی مریشک بوونیان ھەیە و لەکاتی شووتنەوەیدا ھیچ بەکتریایەک لەناوناچێت و تەنھا بە پرژەی ئاوەکە بڵاودەبنەوە، ھەروەھا دەستلێدانیان دەبێتەھۆی نەخۆشکەوتنی چێشتلێنەر و مەترسی گەورە بەدوای خۆیدا دەھێنێت، شایەنی باسە توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە ھەندێک لەو بەکتریایانە تووشی وشکبوونەوەت دەکەن و چەندین نەخۆشی کۆئەندامی ھەرس لەخۆدەگرێت و دەشتوانن کۆئەندامی دەمار و مێشک تێکبدەن.
جێی ئاماژەیە زاناکان ھۆشداری دەدەن کە پێویستە مریشک پێش لێنان بکرێتە ناو ئاوی گەرم و بکووڵێنرێت بۆئەوەی بەکتریاکانی لەناوبچن و لەکاتی کووڵاندا بەکتریاکان دەمرن و چیتر پێویستە بە شووشتنی ناکات پێش لێنان.