زەهایمەر یەكێكە لەونەخۆشیانەی كە دەبێتە هۆی لاوازبونی توانای مێشك و توشبوون بەبیرچونەوە و هەتا ئەم نەخۆشیە تەشەنە بسەنێت ئەوە مێشك لاوازتر دەبێت بەجۆرێك كەسی توشبوو توانای ناسینەوەی نزیكترین كەسەكانی خۆی نابێت.
بەم هەنگاوانە دەتوانن خۆتان بپارێزن لە توشبوون بەم نەخۆشیە:
1-خەوتن بەبڕی پێویست دەتان پارێزێت لە توشبوون بەنەخۆشی زەهایمەر،هەوڵبدەن بڕی پێویست بخەون و مێشكتان ئارام بكەنەوە.
2-خواردنی خۆراكی تەندروست وەك سپێناغ و نیسك و قەرنابیت و پاقلەمەنی و سەوزە و میوە جۆرراوجۆرەكان .
3-هەوڵبدەن ئەو وەرزشانە بكەن كەمێشكتان چالاك دەكات وەك یاری شەترەنج ،یان هەوڵبدەن خۆتان فێری زمانێكی دیكە بكەن و بخوێننەوە ،هەموو ئەمانە خانەكانی مێشك بەچالاكی دەهێڵنەوە.
4-دووربكەونەوە لە زۆر بیركردنەوە ،مێشكتان ماندوو مەكەن و خەم لە ژیان مەخۆن چونكە نائارامی دەرونی و خەمۆكی هۆكارن بۆ توشبوون بەم نەخۆشیە.
5-ڕۆژانە خواردنەوەی كوپێك قاوە خانەكانی مێشك بە زیندوی و چالاكی دەهێڵێتەوە.
