بەرواری ٢٠٢٣/٩/٦ سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی هەڵەبجە هەستا بە کردنەوەی خولێکی فریاگوزاری بۆ کەرمەندانی تەندروستی و خوێندکاری بەشە تەندروستیەکانی سنوورەکە، کە وانەکانی خولەکە لە لایەن ڕاهێنەری پزیشکی لە سەندیکای کارمەندانی تەندروستی (هاوڕێ صالح عزیز)ەوە پێشکەش کرا ..
بابەتەکان پێکهاتبوو لە فریاگوزاری بۆ (خوێن بەربوون،وەسانی دڵ ،شکاوی،سوتاوی،گەستن وپێوەدانی مارو دوپشک،هەستاری وخنکان).
شایانی باسە خولەکە بۆ ماوەی (٣ڕۆژ)بەردەوام دەبێت وە لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەپێشکەش بە ئامادەبوان دەکرێت…
سەندیکای کارمەندانی تەندروستی
لقی هەڵەبجە
