ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٩/٧/٢٠٢٤ سەندیکای کارمەندانی تەندروستی / لقی ڕاپەڕین هەستا بە سازدانی سیمینارێکی زانستی لە لایەن بەڕێزان ( د . ئیدریس بکر ) پرۆفیسۆری یاریدەدەر ، مامۆستا لە کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی هەولێر . و چەند پزیشکێکی پسۆرو شارەزا لە بواری دەرمان .
سیمینارەکە لە ژێر ناونیشانی شێوازی زانستی و سەردەمیانەی بە بازاڕ کردن و بەکارهێنان و بەکار هێنانی زیرەکی بۆ سەرکەوتن لە کاری پیشەیی دا .
باس لە چۆنیەتی دروست کردنی دەرمان و شێوازی هەڵگرتن و کوالیەتی دەرمان .
ڕونکردنەوەی تەواو پێش کەش بە ئامادە بوان کرا لە کاتی کڕین و بەکار هێنانی دەرمان بە شێوازی زانستی و کوالیەتی دەرمان .
هیوادارین .
لە کاتی زۆر پێویست نەبێت هاوڵاتیان دوربکەونەوە لە بەکارهێنانی دەرمان .
سازدانی سیمینارێکی زانستی
