لە زنجیرە چالاکیەکانی سەندیکا بە بۆنەی سال رۆژی جیهانی پەرستارانەوە ڕۆژی ٢٠٢٥/٥/١١ کاژێر ٤ پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی مستەفا زەڵمی لە پارێزگای هەلەبجە سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بە هاوکاری لقی هەلەبجەی سەندیکا لە ژێر دروشمی کۆمەڵگەی تەندروست پەرستاری سەرکردەی دەوێت. بە ئامادەبوونی نەقیب و جێگری نەقیب و وەزیری تەندروستی و بریکاری وەزارەتی تەندروستی و پارێزگاری هەلەبجە و راوێژکار و بەرێوەبەرەگشتیەکانی تەندروستی و ئەندامانی دەستەی باڵاو لێپرسراو دەستەی کارگێری لقەکان و ژمارەیەکی زۆری لە پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی کارمەندانی تەندروستی و لێپرسراوی حیزبی و حکومی لە پارێزگای هەلەبجە مەراسیمێکی تایبەت بە پیرۆز راگرتنی سال رۆژی جیهانی پەرستاران بەرێوەچوو. لەسەرەتای مەراسیمەکەدا وتاری سەندیکا لەلایەن بەڕێز نەقیبی سەندیکا (جەبار محمد رەحیم) خوێنرایەوە پاشان وتاری پارێزگاری هەلەبجە لەلایەن بەڕێز خاتوو( نوخشە ناسح) پێشکەش کرا دواتر وتاری وەزیری تەندروستی لەلایەن بەڕێز ( د. سامان بەرزنجی) خوێنرایەوە هەر لەم مەراسیمەدا جەند چالاکیەکی تایبەت بەرێوەچوو. لەکۆتایی مەراسیمەکەدا خەلاتی ڕێزلێنانی سەندیکا و پارێزگاری هەلەبجە بەسەر ژمارەیەک کەسوکاری شەهیدان و ژمارەیەک کارمەندانی تەندروستی خانەنیشینکراو دابەشکرا……
سال رۆژی جیهانی پەرستاران لە هەلەبجە بەرز ڕاگیرا
