سبەی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژوو دەستپێدەکات

هەواڵ ٢٠٢٦/٠٥/١١ ١١٧

سبەی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژوو دەستپێدەکات

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی سەندیکا بۆ بەرز و پیرۆزڕاگرتنی ساڵڕۆژی جیهانی پەرستاران زنجیرەیەک چالاکی ڕێکخراوەیی لە سەرجەم لقەکانی سەندیکا بەڕێوەدەچێت لە هەمانکاتدا لەژێردروشمی پەیماننامەی سپی بۆ داکۆکی لە مافی پەرستاران و کارمەندان هەڵمەتێکی بەرفراوانی کۆکردنەوەی واژوو دەست پێدەکات هەربۆیە داوا لە گشت کارمەندانی تەندروستی بە دامەزراو و دانەمەزراوەوە دەکات کە واژووی ئەلیکتڕۆنی و لە ڕێگای کیو ئاڕ و لیستی واژووەوە پاڵپشتی ئەم هەڵمەتەبکەن
لەم( QR CODE )
ناوی خۆتان تۆمار بکەن و واژووی ئەلکترۆنی بکەن
ئەم چالاکیە بۆ ماوەی (3) ڕۆژ بەردەوام دەبێت تاکو ڕۆژی هەینی
لە کاتێکدا کەرتی تەندروستی یەکێکە لە گرنگترین پایەکانی ژیانی هاووڵاتییان بەڵام بەداخەوە وەک پێویست گرنگی نەدراوە بە ماف و داواکارییەکانی سەرەکیترین توێژی ئەم کەرتە کە پەرستاران و کارمەندانی تەندروستین سەرەڕای ئەمەش بەردەوام شەونخونی دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئەرکە پیرۆزەکانیان . ئێمە وەکو سەندیکا لەساڵانی پێشوودا هەمیشە وەک پارێزەری مافەکانی کارمەندانی تەندروستی لە مەیداندا بووین و لە ڕێگەی چەندین شێوازی جیاوازەوە وەکو ( بەیاننامە – مانگرتن – ڕێپێوان ) بەردەوام هەوڵمان داوە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی کارمەندانی تەندروستی ، لەکاتی ئێستاش وەک هەنگاوێکی نوێ و جیاواز ئەم چالاکییە وەک دەنگێکی یەکگرتووی مەدەنی ئەنجام دەدەین بەناوی “پەیماننامەی سپی” کە گوزارشتە لە یەکگرتوویی و داواکارییە ڕەواکانی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی بە شێوازێکی شارستانی و بەرپرسیارانە پەیامی خۆمان دەگەیەنین تا بگەین بە مافەکانمان.
پێناسەی پەیماننامەی سپی:
بریتیە لە کۆکردنەوەی واژووی داواکاری کارمەندانی تەندروستی بە هەنگاوێکی مەدەنیانە دوور لە زیان گەیاندن بە هاوڵاتیانی نەخۆش و بەرژەوەندیەکانی ووڵات وە بۆ دڵنیابوونە لەوەی دەنگی ئەو کەسانەی ژیانی مرۆڤەکان دەپارێزن بە زیندوویی دەمێنێتەوە ، لەهەمان کاتدا بەڵێننامەیەکی نیشتمانی و پیشەیی کارمەندانی تەندروستییە کە دوو پەیامی پیرۆز لەخۆ دەگرێت:
۱- داکۆکیکردن لە ماف
٢- بەردەوامی لە خزمەت
ئامانجەکانی چالاکی
1- ​داواکاری دامەزراندن بۆ پەرستاران و پیشە تەندروستییەکان هاوشێوەی پەرستاران و کارمەندانی پیشە تەندروستیەکانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق
2- ​گێڕانەوەی پلە بەرزکردنەوە بۆ پەرستاران و پیشە تەندروستییەکان هاوشێوەی پەرستاران و کارمەندانی پیشە تەندروستیەکانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق
3- هاوتاکردنی دەرماڵەی مەترسی ​پەرستاران و پیشە تەندروستییەکان هاوشێوەی پەرستاران و کارمەندانی پیشە تەندروستیەکانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق
https://sign.healthsyndicate.org/