سودەکانی باینجانی ڕەش

زانستی ٢٠٢٢/١٠/٢٣ ٦٢٣

سودەکانی باینجانی ڕەش

باینجانی ڕەش، جگە لەوەی هەڵگری دەیان سوودی خۆراکییە، ڕووەکە سەوزەکەی سەرەوەشی وەکوو درمانی سروشتی کەڵکی لێ وەردەگیرێت؟
بەگوێرەی زانیارییەکان، کوڵاندنی 5 دانە کڵاوی باینجان، واتە هەمان ڕووەکی سەوز و سوودوەرگرتن لە خواردنەوی ئاوەکەی، بە ڕێژەیەکی زۆر شەکری زیادەی جەستە دادەبەزێنێت.
پزیشکان روونی دەکەنەوە، ئەگەر ڕێژی شەکری خوێن بگات ئاستی 600، کە ئاستێکی مەترسیدار و زۆرە، بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لەم دەرمانە، ئاستی شەکر ئاسایی دەبێتەوە و دەگاتە رێژەی 100.
بە گشتی باینجان بە ڕووەکی دژی شەکرە ناسراوە، بەڵام کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ئەم بەشەی باینجان تا ئەم ڕادەیە زۆر و سوودبەخشە.
.
جگە لە چەندین ڤیتامین و کانزا، گەلێک مادەی سوودبەخشی تری تێدایە کە لە کۆمەڵێک نەخۆشی دەمانپارێزن، بۆ نموونە مادەی ناسونین Nasunin پەردەی خانەکانی مێشک لە نەخۆشی دەپارێزێت و فرمانەکانی مێشک باشتر دەکات. ھەروەھا مادە فینۆلیکەکانی باینجان دژی شێرپەنجەو دژی میکرۆبیشن بە تایبەتی ڤایرۆسەکان کاردەکەن، سەرەڕای دابەزاندنی ئاستی کۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا.ھەندێک جار لەبەر زیاد بەکارھێنانی کانزای ئاسن بە شێوەی دەرمان (بە تایبەتی دەرزی) بۆ چارەسەرکردنی کەمخوێنی، رێژەی کانزای ئاسن لە لەشدا زیاد دەبێت بەتایبەتی لە پیاوەکان و ئافرەتان لە پاش تەمەنی وەستانی سووڕی خوێنی مانگانەیاندا، ئەمەش ئەگەر چارەسەر نەکرێت زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت، خواردنی باینجان لەش رزگار دەکات لەم زیادبوونەی رێژەی ئاسن.لە ھەندێک کەسدا، خواردنی باینجان بە ھەر شێوەیەک دەبێتە ئەگەری جۆرێک ھەستەوەری بە شێوەی خورشتی پێست ک بە گشتی سادەیە، بۆیە پێویستە کە ئەوانەی ھەستەوەرییان بە خواردنی باینجان ھەیە، خۆیان لە خواردنی باینجان بپارێزن،بەڵام خۆراکیان بە سەوزەکانی تر جۆراوجۆر بکەن.
بە سوپاسەوە وەرگیراوە