(کەنگر)
#سوودەکانی_کەنگر ::
(پێکهاتەی کیمیایی کەنگر)
کەنگر بڕێکی زۆری ڤیتامینەکانی (A,B,E) تێدایەو خویێ زۆری وەکو گۆگردو مەنگەنیزوفۆسفۆرو کالیسیۆم وهەروەها هۆرمۆنە گیایی یەکانیشی تیایە –
تایبەتمەندی یە خۆراکی دەرمانی یە کانی کەنگر::
۱–مامناوەندی یە لەسروشتی گەرم وساردی داو ، وشکیشە-
۲–لابەری باو وبژو ، میزئاوەرەو ، پێشگیری سک چون
ئەکات –
۳–خواردنی ناوگەدەو ڕیخۆڵەکان بۆهەرسکردن ئاسان
ئەکات و لابەری غازاتی ناو گەدەیە–
٤–بۆ توشبوان بە شەکرە بەکەلکەو ، بەهێزکەری گورچیلەکان و میزڵدانە —
ە– برینی سییەکان و برینەکانی ناو ڕیخۆڵەکان چارە سەر دەکات –
٦–لەبەر بوونی هۆڕمۆنە گیایی یەکان لەکەنگردا ، دەردەرەگلاندی یەکان بەهێز دەکات –
۷–نەخۆشی (بیرۆ) تاڕادەیەکی زۆر بەکەنگر چارەسەر
دەکریت ، بەجۆرئک کەئاوی کەنگرەکە بگیریت ، بەئەندازەی (۱/۳)ی ئاوەک مێو و ڕۆن بگیریتەوەو لەسەر پەڵەی (بیرۆ)کان دابندرێت ، تابەتێپەڕبونی کات
پەڵەکان نامێنن –
۸–مەڵحەمی کەنگر بۆچارەسەری (گەڕی)بەکەلکەو پێشگیری موو هەلوەرینی لەشیش دەکات–
۹–لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کەکوڵاندنی دەنکەکانی ئەم گیایەوکردنی بەمەڵحەم هۆکارێکی باشە بۆگیرسانەوەی خوێنی لەبەر ڕۆیشتوی برین –
۱٠–پێشنیار ئەکرێت بۆلابردنی بۆنی ناخۆش ئارەقی
لەش،مەلحەمی کەنگر لە لەش هەڵبسورێت –
۱۱-هەڵواسینی چەپکەکەنگر لەسوچ وکەلێنی ماڵدا بۆنەکەی زیندەوەران ناڕەحەت دەکا –
۱۲–بۆجارەسەرکردنی ئاوساوی یەکانی لەش وخروی پێستی لەش،ئەتوانرێت کەلک لەمەڵحەمی کەنگر وەربگیرێت ، یان ئاوەکەی لەوشوێنانە بددێت –
۱۳–دەنکە کەنگر (تۆو)ە کەی لەدابەزینی گوشاری خوێن ، لابردنی سەرئێشە ، نەخۆشی یەکانی جگەرو
،دەرنەدانی زەرداوی زراو و ماندوێتی بەردەوام،
تێکچونی هەرسکردن گرفت ، کاریگەرە –
۱٤–ئیشتیها ئەکاتەوە ، خوێن پاک ئەکاتەوە ، بۆئەوکەسانەی دووچاری شەکرە بوون سوودبەخشە ،
یارمەتی بەهێزبونی ماسولکەکانی گەدەو گورچیلەکان
دەدات –
۱۵–بۆچارەسەری سکچونی بەردەوام ، ئەتوانی ئەم کەنگرە بخۆی یان ئاوەکەی بگوشیت و بیخۆیتەوە .
بەسوپاسەوە وەرگیراوە
